له چاوتروكانێكدا، خودای په‌روه‌ردگار حاڵی مرۆڤه‌كان ده‌گۆڕێت، ئه‌مه‌یه ڕه‌وتی ژیان، كاتێك پیاو له به‌یانییدا كافره و بۆ ئێواره‌كه‌ی ده‌بێته موسڵمان، ئه‌مه‌یان به لای (حاجی عه‌بدولمه‌لیك) هه‌قیقه‌تێكی واقیعی بوو، ئه‌و له ماوه‌ی (27) ساڵدا، به (مانی بریكۆ) بانگ ده‌كرا، كه كاری فرۆشتنی به‌ڵگه‌نامه‌ی لێخۆشبوو‌ن و ته‌بشیری دەکرد، لێ ئه‌وجاره‌یان، خۆی هاته (عه‌ڕه‌فات) بۆ لای پادشای پادشایان و داوای لێخۆشبوونی لێده‌كات، ئه‌و به گریانه‌وه له سه‌ر چۆكه‌كانی ده‌ڕۆیشت له كه‌عبه‌ی پیرۆزدا و، ده‌سته‌كانی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌كرده‌وه و دوعای له په‌روه‌ردگار ده‌كرد، کە دایك و باوكی ببنه موسڵمان، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌هه‌شتدا هاوڕێیه‌تییان بكات.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی (الحیاة)، (حاجی عه‌بدولمه‌لیك) كه ته‌مه‌نی چل ساڵه، له ژینگه‌یه‌كی ئایینی پابه‌ند به ڕێنماییه‌كانی شه‌ریعه‌تی نه‌سڕانییه‌ت په‌روه‌رده بووه، ئه‌و له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵییه‌وه له (كه‌نیسه‌ی گه‌وره) له ووڵاتی (كۆنگۆ)، هاوشێوه‌ی دایك و باوكی، ده‌ستیكردووه به ته‌بشیر بۆ نه‌سڕانییه‌ت، تا سه‌ره‌نجام بۆته قه‌شه له كه‌نیسه و لە سەر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن، ئه‌و وه‌كو خۆی ده‌یڵێت، له‌و كاتدا باوه‌ڕی وابووه، كه ئایینی ئیسلام، ئایینی شێته‌كانه، وه هه‌ر كه‌سێك ببێته موسڵمان، شێته.
به‌ڵام وه‌ك خودای په‌روه‌ردگار له قوڕئانی پیرۆز ده‌فه‌رمووێت: فَمَنْ يُرِدِ اللهُ أَنْ يَهدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ، واته: جا ئه‌و كه‌سه‌ی (خێری تێدا بێت) و خوا بیه‌وێت هیدایه‌تی بدات، ئه‌وه سینه‌ی ساف و پاك و ئاماده ده‌كات بۆ ئاینی ئیسلام، بەڵێ، خاڵی وه‌رچه‌رخانی (حاجی عه‌بدولمه‌لیك) ده‌ستیپێكرد، كاتێك ڕووبه‌ڕووی سه‌ختییه‌كان بۆوه، كه له لایه‌ن دایك و باوكی و دۆست و براده‌رانی بۆ دروست ده‌كران، ته‌نانه‌ت به‌رگه‌ی تووڕه‌بوون و ڕۆیشتنی هاوسه‌ره‌كه‌یشی گرت، كه ده‌یوویست به‌و هه‌ڵوێسته، بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر نه‌سڕانییه‌ت، به‌ڵام ئه‌و، هاواری دڵی خۆی هه‌ڵبژارد، وه پاش ئه‌وه‌ی تامی شیرنایەتی ئیمانی كرد، هه‌موو ئاره‌زووه‌كانی دونیای له به‌ر چاو كه‌وت.
(حاجی عه‌بدولمه‌لیك) ده‌ڵێت: خاڵی وه‌رچه‌رخان و بڕیاردان دوانه‌كه‌وت و شه‌و و ڕۆژێكی نه‌خایاند، من نییه‌تم هێنا و بڕیارمدا بێمه ناو ئایینی ئیسلام و، قوربانی به هه‌موو شتێك بده‌م كه ببێته ڕێگر له به‌رده‌م ئاره‌زووی من بۆ چوونه ناو ئه‌و ئایینه‌ی كه زۆر شتم له‌باره‌یه‌وه خوێندۆته‌وه.
(حاجی عه‌بدولمه‌لیك) دەڵێت: یه‌كه‌م زه‌حمه‌تییه‌كان، كه ڕووبه‌ڕوویان بوومه‌وه له پاش موسڵمانبوونم، له لایه‌نی ئابوورییه‌وه بوو، چونكه كه‌نیسه ده‌ستبه‌رداری پێدانی ئه‌و پاره‌یه بوو كه پێمده‌درا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی، کە له لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌م، له ماڵه‌وه‌مان ده‌ركرام، كه ئه‌مانه وایانلێكردم شاره‌كه‌م جێبهێڵم و بچمه شارێكی نوێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وجاره‌یان ژیانێكی نوێ له گه‌ڵ هاوسه‌ره موسڵمانه‌كه‌م ده‌ستپێبكه‌م و ببمه خاوه‌نی دوو منداڵ، له پاڵ كوڕه‌كه‌ی ترم له خێزانه‌كه‌ی پێشووم.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، كه (حاجی عه‌بدولمه‌لیك) یه‌كه‌م كه‌سه له بنه‌ماڵه‌كه‌یان ببێته موسڵمان، به‌ڵام پشتكردنی خانه‌واده‌كه‌یان لێی، زۆری نه‌كێشا، چونكه به تێپه‌ڕبوونی كات باسی ئیسلامی بۆ كردوون، ئه‌و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه دوو براكه‌ی، به‌مزووانه ده‌بنه موسڵمان.
(حاجی عه‌بدولمه‌لیك) به‌وه كۆتایی به قسه‌كانی هێنا و ووتی: وه‌كو مێوانێك هاتوومه‌ته مه‌ككه‌ی پیرۆز، وه پاڕاومه‌ته‌وه له خودای گه‌وره، كه له ساڵی داهاتوودا، حه‌ج بكاته به‌شی دایك و باوكم، چونكه هه‌ست به حه‌سانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌م و هه‌ستێكی گه‌وره‌م بۆ دروست بووه لێره، كه پێشتر هه‌ستم به‌و خۆشییه گه‌وره‌یه نه‌كردووه.

إرسال تعليق