Ads (728x90)

قوتابخانه‌یه‌كی هیندی، نازناوی گه‌وره‌ترین خوێندنگای هه‌ڵگرتووه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی قوتابیان، كه‌ تێیدا ده‌خوێنن، كه‌ ژماره‌كه‌یان (45000) قوتابییه‌ و، ده‌سته‌ی فێركردنه‌كه‌یشی له‌ (2500) مامۆستا پێكهاتووه‌.
دوێنێش 18 / 10 / 2012، ئینیسكلۆپیدیای جیهانی
بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان (جینیس)، هه‌ڵسا به‌ به‌خشینی نازناوی (گه‌وره‌ترین قوتابخانه‌) به‌ قوتابخانه‌ی (سیتی مۆنتیسۆری)، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شاری (لانكۆ) له‌ ووڵاتی هیند. 
قوتابخانه‌ی (سیتی مۆنتیسۆری) له‌ ساڵی (1959) به‌ پاره‌یه‌كی قه‌رزی  زۆر بچووك، كه‌ ئه‌ندازه‌كه‌ی له‌و كاتدا(300 ڕوپیه‌ی هیندی) بوو، دامه‌زراوه‌، وه‌ له‌ ساڵی یه‌كه‌می خوێندن تێیدا، ژماره‌ی قوتابییه‌كانی ته‌نها (5) قوتابی بووه‌.
له‌ ئێستاشدا، ژماره‌ی پۆله‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ ده‌گاته‌ (1000) پۆل، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه‌ له‌و قوتابخانه‌یه‌دا، ئه‌و ئارامییه‌یه‌، كه‌ به‌ درێژایی كاتژمێره‌كانی خوێندن، باڵده‌كێشت به‌ سه‌ر كه‌شوهه‌وای قوتابخانه‌كه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، كه‌ ئاستی چڕی و قه‌ره‌باڵغی قوتابیان له‌ پۆله‌كانی قوتابخانه‌كه‌دا، ده‌گاته‌ (45) قوتابی له‌ هه‌ر پۆلێكدا، ته‌نانه‌ت ئەو حاڵەتە نه‌بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی، كه‌ به‌ خراپ به‌ سه‌ر ئاستی خوێندنی قوتابیان بشكێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی له‌و قوتابخانه‌یه‌ ده‌رده‌چن، له‌ سه‌ر ئاستی هیند به‌ ئاستباڵایی و لێهاتوویی به‌ناوبانگن، ته‌نانه‌ت ده‌رچووه‌كانی، له‌ قۆناغی زانكۆشدا، خاوه‌ن ئاستێكی زۆر به‌رزن له‌ خوێندن و دیراسه‌تدا.

إرسال تعليق