(محمد القاق) ناوێكی نوێیه له جیهانی هونه‌ری گۆرانی عه‌ڕه‌بیدا، خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی جوانه له ئه‌دای گۆرانییدا، ئه‌و به هۆی به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی و خولیای بوون به گۆرانیبێژی، له وه‌رزی هه‌شته‌می پرۆگرامی هونه‌ری (ستار ئه‌كادیمی) به‌شداریكرد و، له كۆتاییدا، به شایسته‌یی به ئه‌ستێره‌ی پرۆگرامه‌كه ده‌ستنیشانكرا.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، (محمد القاق) كه خه‌ڵكی ووڵاتی ئوردنه، دوای ئەو سەرکەوتنە هونەرییە گەورەیە (کە بە داخەوە، زۆر کەس لە ئانوساتێکی لەو جۆرەدا لە خۆبایی دەبێت و بەرەو هەڵدێر ڕێ دەکات)، وازهێنانی یه‌كجاری خۆی له هونه‌ری گۆرانی دووپاتكرده‌وه، ئه‌و له لێدوانێكیدا ڕوونیكرده‌وه، كه له‌مه‌ودوا ڕێگه‌ی ڕاست ده‌گرمه‌به‌ر، ئه‌و ڕێگایه‌ی، كه خودای په‌روه‌ردگار ڕازی ده‌كات، ئه‌و هه‌روه‌ها تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه هیواخوازی ئه‌وه‌یه، كه خودای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌موو هونه‌رمه‌ندان بدات، وه‌كو چۆن هیدایه‌تی منیدا.
شایه‌نی باسه، به‌مدواییانه، (محمد القاق) به‌شداریكرد له ڤیدیۆ كلیپێك به ناونیشانی (الرمانة) واته (هه‌ناره‌كه)، وه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، هه‌وادارێكی زۆری له ده‌وری خۆی كۆكرده‌وه، ئه‌و كه له قۆناغی دره‌وشانه‌وه‌ی ناوبانگیدا بوو له جیهانی هونه‌ریدا، چه‌شنی هونه‌رمه‌ندان ( فه‌زڵ شاكر) و (دیامس)، بوێرانه هه‌ڵوێستی نواند و، له پێناو خودا و ئیمان و ئایینه‌كه‌ی،ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خولیایه‌ی بوو.

إرسال تعليق