Ads (728x90)

بۆ ساتێكیش باوكه‌كه‌ دوودڵ نه‌بوو، كاتێك كوڕه‌كه‌ی داوای لێكرد له‌ گه‌ڵی بچێت بۆ خوازبێنی ئه‌و كچه‌ی كه‌ هه‌ڵیبژاردووه‌ تا ببێته‌ هاوسه‌ری ژیانی، كوڕه‌كه‌ هه‌موو سیفه‌ته‌ په‌سند و جوانه‌كانی له‌و كچه‌دا بینیبوو، بۆیه‌ زۆر تامه‌زرۆی سه‌ركه‌وتنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی ژیانی داهاتووی بوو له‌ گه‌ڵ ئه‌و كچه‌.
باوكه‌كه‌ خێرا له‌ گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی به‌ره‌و ماڵی كچه‌كه‌ به‌ڕێده‌كه‌ون، له‌وێدا موفاجه‌ئه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ ڕوویدا!!، هه‌ڵوێسته‌كه‌ تەواو گۆڕا!!، چونكه‌ له‌ بری كوڕه‌كه‌، باوكه‌كه‌ بووه‌ زاوا!!!.
دوای ئه‌وه‌ی باوكه‌كه‌ داوای كچه‌كه‌ی كرد بۆ كوڕه‌كه‌ی، باوكی كچه‌كه‌ ڕه‌تیكرده‌وه‌ كچه‌كه‌ی بداته‌ كوڕه‌كه‌، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی، کە كوڕه‌كه‌ شیاو نییه‌ ببێته‌ مێردی كچه‌كه‌ی، چونكه‌ سیفه‌ت و ناوبانگ و ڕه‌وشتی كوڕه‌كه‌ له‌ ئاست خواستی ئه‌واندا نییه‌.
دوای چه‌ندین هه‌وڵ، باوكی كچه‌كه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌وان ڕێگرییان نییه‌ له‌ ته‌واوكردنی ڕێوڕه‌سمی خوازبێنییه‌كه‌، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی، کە باوكی كوڕه‌كه‌ ببێته‌ زاوای كچه‌كه‌یان، نه‌وه‌ك كوڕه‌كه‌ی!!!، وه‌ باوكی كچه‌كه‌ پێیووتن: ئێمه‌ پێشوازیتان لێده‌كه‌ین، چونكه‌ ڕه‌وشت و ناوبانگ و سیفاتی ئه‌و پیاوه‌مان (باوكی كوڕه‌كه‌) به‌ دڵه‌.
به‌ گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی (صدی) ی سعودی، كه‌ ئه‌و ڕوداوه‌ی له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی (ڕیاز) ی پایته‌ختی سعودیه‌ گواستۆته‌وه‌، یه‌كسه‌ر باوكی كوڕه‌كه‌ چووه‌ پێش و، ئه‌وجاره‌یان خوازبێنی كچه‌كه‌ی بۆ خۆی كرد، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش كوڕه‌كه‌ی تووشی تووڕەیی و سه‌رسوڕمانێكی ئێجگار گه‌وره‌ كرد!، وه‌ به‌ هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ سه‌یره‌وە، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی یه‌ك قسه‌ش بكات، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بۆ كرا، له‌ ماڵی كچه‌كه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و، له‌ ژووره‌وه‌ش، باوكی سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی ڕێوڕه‌سمی خوازبێنییه‌كه‌یه‌!!!، .. ئه‌و دونیایه‌ سه‌یره‌ گوڵم، خه‌ڵكێكی سه‌یرتره‌ گوڵم!!..

إرسال تعليق