وه‌زیری خوێندنی توركی ڕایگه‌یاند، چالاكییه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه له پیناو جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چه‌سپاندنی خوێندنی قورئان و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دخ) وه‌كو وانه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه له خوێندنگا سه‌ربازییه‌كانی توركیادا.
(عومه‌ر دینجه‌ر) وه‌زیری خوێندنی توركی ده‌ڵێت: كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان وانه‌بێژانی خوێندنگا سه‌ربازییه‌كان و به‌رپرسانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده و فێركردن، به‌رده‌وامیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له پێناو جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه و ئاماده‌كردنی پرۆگرامێكی فێركردن، دواتر ڕاگه‌یاندنی بۆ ڕای گشتی توركیا.
ڕاپۆرته‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یانكردووه بۆ ئه‌وه‌ی، كه ئه‌وه یه‌كه‌مینجاره له مێژووی دامه‌زراندنی كۆماری توركیای عه‌لمانییدا، وانه‌كانی قورئان و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دخ) له خوێندنگا سه‌ربازییه‌كان بخوێندرێن.
چاودێران پێشبینی بوونی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌یان كردووه، كه ڕه‌نگه ئه‌و پرۆژه‌یه، له لایه‌ن پارته چه‌په‌كانی توركیاوه، به تایبه‌ت پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزیسیۆن، ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توند ببێته‌وه، كه ئه‌و پارته‌ی دوایی، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به ڕووخاندنی بنه‌ماكانی عه‌لمانیه‌ت و بیرۆكه‌كانی ئه‌تاتوركی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا، تۆمه‌تبار ده‌كات.

إرسال تعليق