پسپۆڕانی بواری تەكنەلۆژیا پێشبینیانكردووە، كە كۆمپانیای ئەپڵ لە مۆبایلی ئایفۆن 7 دەستبەرداری تاكە دوگمەی تایبەت بە مۆبایلەكانی ببێت.
لەوبارەیەوە، پێگەی "دەیلی مەیل"ـی بەڕیتانی دەڵێت، "مارك ویلیدیش"ـی دیزاینەر بۆچوونی خۆی لەسەر مۆبایلی داهاتووی كۆمپانیای ئەپڵ داناوە، كە دوگمەی سەرەكی لاداوە، تەنیشتەكانیشی بۆ كەمترین قەبارە كەمكردووەتەوە.
پێگە بەڕیتانییەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ئایفۆن 7 لە ماددەی ئەلەمنیۆم دروستكراوە، بەڵام تەنیشتەكانی پلاستیكن، كە بەكارهێنەر دەتوانێت بە شێوەیەكی باشتر لە جاران مۆبایلەكەی بگرێت، بێجگە لەوەش كە لەوانەیە تەنیشتەكانی بە ڕەنگە جیاوازەكان بگۆڕدرێن.
ئەو زانیارییانە لە كاتێكدا دێن، كە شیكەرەوەی شارەزا لە بواری بازاڕكردن "گین مانستەر" پێشبینیكردووە ئایفۆن 7 دیزانێكی ناوازەی لەو جۆرەی هەبێت، ئاماژەی بەوەش كردووە كە لەوانەیە كۆمپانیای ئەپڵ بە ڕێژەی 50% دەستبەرداری دوگمەی سەرەكی ببێت لە نەوەكانی داهاتووی بەرهەمەكانی ئایفۆن.

إرسال تعليق