Ads (728x90)

بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، "ئیمیلیۆ پۆتراجینۆ"، ستایشی تواناکانی "کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ"ـی پورتوگالی کرد و، بە یاریزانێکی ئەفسوناوی وەسفیکرد.

ئەوەش دوای ئەوەی ئەو ئەستێرەیە لە یارییەکەی لیڤانتیدا گۆڵێکی تۆمارکرد و بووە خاوەنی 324 گۆڵ، ئەوەش بەس بوو تا بەشێوەیەکی فەرمی پێش "ڕائول گۆنزالێز"ـی گۆڵکاری پێشووی مێژوویی یانەی ڕیال مەدرید کەوت، کە ئەوەی دوایی 323 گۆڵی هەبوو.

لە لێدوانێکیدا "پۆتراجینۆ" وتی :"ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی ئەفسوناوییە، ناتوانم بە هیچ وشەیەک دڵخۆشی خۆم دەربڕم بۆ ئەو ئاستەی کە پێشکەشی دەکات لەگەڵ ڕیالدا".

شایەنی وتنە، پێش دەستپێکردنی یارییەکە، "کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ" خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی لەناو یاریگا و لە بەرامبەر هاندەرانیدا بەرز کردەوە، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بۆ چوارەم جار لە ژیانیدا ئەو خەڵاتەی پێبەخشرا، بەوەش بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا بتوانێت چوار جار خەڵاتەکە بباتەوە.

إرسال تعليق