Ads (728x90)

پێنج ئامۆژگاری بۆ خۆپاراستن لە قۆڵۆن
زۆر کەس بە دەست ئازارەکانی قۆڵۆن دەناڵێنێت، ئەوەش بەرەنجامی هۆکار و فاکتەرە جیاوازەکانن، لەوانە: پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی ناڕێک، بەکارهێنانی خواردەمەنی ناتەندروست، کە ئەوانەش شڵەژان دروست دەکەن و نەخۆشانی قۆڵۆن دووچاری زۆر کێشەی تەندروستی دەکەنەوە.

لێرەدا ئاماژە بە پێنج ڕێنمایی دەدەین کە پێویستە لەسەر نەخۆشانی قۆڵۆن پەیڕەویان بکەن لە پێناو خۆپاراستن لە کێشە و ئازارەکانی قۆڵۆن.

یەکەم/ دوورکەوتنەوە لە نیگەرانییەکان و بێزاری و دڵتەنگی بە گوێرەی توانا.

دووەم/ دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی ماددە کهولییەکان و، وازهێنان لە جگەرەکێشان.

سێیەم/ وەرزشکردن بە شێوەیەکی ڕێک و پێک.

چوارەم/ کەمکردنەوەی خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی ماددەی "کافایین"ـیان تێدایە وەک قاوە، هەروەها کەمکردنەوەی خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان.

پێنجەم/ گرنگیدان بە خواردنەوەی ئاو بە شێوەیەک کە بەس بێت بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتی قەبزی.

إرسال تعليق