Ads (728x90)

گەشەی ئەلیکتڕۆنی یادگەی مرۆڤ لاواز دەکات
توێژەران لە زانکۆی "بێرمینگەهام"ـی بەڕیتانی سەلماندیان، کە پشتبەستنی زیاد لە پێویست بە ئامێرە ئەلیکتڕۆنییەکان، کۆمپیۆتەر و ئایپاد و مۆبایلە زیرەکەکان و ئینتەرنێت و بزوێنەرەکانی گەڕان لەسەر وێبگەڕەکان، یادگەی مرۆڤ لاواز دەکات، بە جۆرێک کە زۆر کەس تەنانەت ژمارەی مۆبایلەکەیشی بیر نامینێت.

توێژینەوەکە لەسەر شەش هەزار کەسی باڵقبوو لە هەریەک لە بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و بەلجیکا و هۆڵەندا و لۆکسمبۆرگ ئەنجامدراوە، تێیدا دەرکەوتووە کە سێیەکی ئەو کەسانە پەنا دەبەنە بەر کۆمپیۆتەر و مۆبایل بۆ بە بیرهاتنەوەی زانیارییەکان.

لە توێژینەوەکەدا ئەوەش دەرکەوتووە کە "خەڵک خزمەتگوزارییەکانی کۆمپیۆتەر وەکو پاشکۆیەک بۆ بیرگە بەکاردێنن، ئەوەش بووەتە هۆی دەرکەوتنی پێناسەیەکی نوێ کە "لەدەستدانی بیرگەی ئەلیکتڕۆنی"ـیە، چونکە خەڵک پەنا دەبەنە بەر لە بیرکردنی زانیارییەکان و پشتبەستن بە بە گێڕانەوەیان لە میانی ئامێرە ئەلیکتڕۆنییەکان".

لەوبارەیەوە، توێژەری بەشداربوو لە توێژینەوەکەدا، "ماریا وێمبەر"، دەڵێت: پەنابردن بۆ زانیارییە ئەلیکتڕۆنییەکان، ڕێگرە لە بنیاتنانی یادەوەرییەکان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، بە تایبەت کە مێشک بیرگە بەهێزتر دەکات هەر جارێک مرۆڤ بۆ زانیارییەک بگەڕێتەوە بۆی، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە کرداری بە بیرهاتنەوەی زانیارییەکان بە ڕێگەیەکی کارا و بەهێز دادەنرێت بۆ دروستکردنی بیرگەیەکی هەمیشەیی، لە کاتێکدا دووبارەکردنەوەی گەڕان بۆ زانیارییەکان لەسەر ئینتەرنێت، بیرگەیەکی بەهێز دروستناکات کە تا ماوەیەکی دوورودرێژ بەردەوام بێت.

إرسال تعليق