بە گوێرەی بنەما فیقهییەکان، کە وردەکاری ماف و ئەرکەکانی هاوسەران ڕووندەکەنەوە، پیاو بۆی نییە جۆر و مۆدێلی پۆشاکی خێزانەکەی دیاری بکات، تا ئەو کاتەی جلوبەرگەکەی شیاو و ڕێک و پێکە و داپۆشەری جەستە و شەرمگایەتی.
زانایانی ئاگادار بە بنچینە فیقهییەکان دووپات لەوە دەکەنەوە، کە نابێت پیاو دەستوەربداتە هەڵبژاردنی شێوە و جۆر و مۆدێلی جلوبەرگی هاوسەرەکەی، چونکە ئەو کارە ناچێتە چوارچێوەی مافە شەرعییەکان، ئەوەی بەلای پیاو جێگەی گرنگییە ئەوەیە کە خێزانەکەی جەستەی خۆی دبپۆشێت، بێجگە لە دەم و چاو و هەردوو دەستەکانی.
هەروەکو پسپۆڕە شەرعزانەکان هەڵوەستەیان لەسەر ئەو بابەتە کردووە و دەڵێن: کاتێک ئافرەت لە ماڵ دەچێتە دەرەوە، پێویستە جلوبەرگێکی داپۆشەر بپۆشێت کە تەسک و شەفاف نەبێت، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە مۆدێل و ڕەنگەکانی جلوبەرگ هەیە، ئەوەیان تەنیا مافی ئافرەتەکەیە و پیاو بۆی نییە دەستوەربداتە ئەو لایەنەی حەزی خێزانەکەی.
شیاوی نیشانەکردنە، کە زۆرێک لە پیاوان بە بیانووی ئایین و لایەنی دیندارییەوە ئەو مافە لە خێزانەکانیان زەوت دەکەن، ئەوە لە دەمێکدا پێغەمبەرمان (دخ) پۆشینی جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی بە حەڕام نەزانیووە، هیچ بەڵگەیەکی ئایینیش لەسەر ئەو بابەتە نییە، ئەوەشی دەوترێت هیچ بنەمایەکی نییە، تەنیا و تەنیا عوڕف و عادەتە و بەس.
خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق