Ads (728x90)

پێنج چرا بۆ ڕۆشنایی دواڕۆژت داگیرسێنە
خوای گەورە لە ئایەتی "12" لە سوڕەتی "الحدید" ئاماژە بە موژدەیەکی خۆش دەدات بۆ ئیماندارانی ژن و پیاو، کاتێک دەفەرمووێت "يَوْمَ تَرَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ يَسْعَى نُورُهُمْ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ بُشْرَاكُمُ الْيَوْمَ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ"، واتا "ڕۆژێک دێت که‌ ده‌بینیت پیاوانی ئیماندار و ژنانی ئیماندار به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن، نوور و ڕوناکایه‌کی ئاشکرا له‌به‌رده‌م و له‌لای ڕاستیانه‌وه ده‌ڕوا، فریشته‌کان پێیان ده‌ڵێن: مژده‌تان لێبێت ئه‌مرۆ باخه‌کانی به‌هه‌شته‌ چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ناویاندا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی گه‌وره‌و بێ سنوور".

ئینجا لەو ڕۆژەدا خوای گەورە ڕۆشنایی دەبەخشێتە بەندەکەی بە قەد کردەوە چاکەکانی، بۆ نموونە ئیماندار هەیە ڕۆشنایی پێدەبەخشرێت بە قەد شاخێک لە بەردەمیدا، یان بە قەد درەختی خورما، هەشیانە ڕۆشناییەکەی بەردەمی بە ئەندازەی پەنجەی گەورەی پێیەکانییەتی کەڕەتێک ڕۆشناییەکە دادەگیرسێت و کەڕەتێکیش دەکوژێتەوە، ئینجا تۆ بڵێی کردەوە چاکەکان کامەیان دەبننە هۆی ڕووناکبوونەوە و درەوشانەوەی سەر ڕێگامان لە ڕۆژیی دوایی؟.

| یەکەم: پارێزگاریکردن لە نوێژەکان: لە "عەبدوڵای کوڕی عەمری کوڕی عاس" خوا لێیان ڕازی بێ هاتووە، ڕۆژێکیان پێغەمبەری خۆشەویست "دخ" باسی نوێژی کرد بۆ سەحابە بەڕێزەکان و فەرمووی: هەر کەسێک پارێزگاری بکات لە نوێژەکانی، لە ڕۆژی دواییدا بۆی دەبن بە چرا و بەڵگە و ڕزگار بوون.

| دووەم: زۆر ڕۆیشتن و ڕێ کردن لە کاتی چوون بۆ مزگەوت بۆ هەردوو نوێژی بەیانی و عیشا: پێغەمبەری خۆشەویست "دخ" فەرموویەتی: موژدە بدەن بەو کەسانەی لە تاریکی شەودا هەنگاو دەنێن و بەرەو مزگەوت دەچن، کە خوای گەورە نوور و ڕووناکییەکی تەواویان پێدەبەخشێت لە ڕۆژی دواییدا.

| سێیەم: دەستنوێژگرتن بە پوختی و بەبێ کەموکوڕی و ناتەواوی: پێغەمبەری خۆشەویست "دخ" فەرموویەتی: ئۆممەتی من لە ڕۆژی دواییدا دێنە حزوری خوای گەورە، کە سپێتییەک بە نێوچەوان و دەست و پێیەکانیانەوە دیارە، کە شوێنەواری دەستنوێژگرتنیانە لە دونیادا.

| چوارەم: خوێندنەوەی سوڕەتی (الکهف) لە ڕۆژانی هەینیدا: پێغەمبەری خۆشەویست "دخ" فەرموویەتی: ئۆممەتی من لە ڕۆژی دواییدا دێنە حزوری خوای گەورە، کە سپێتییەک بە نێوچەوان و دەست و پێیەکانیانەوە دیارە، کە شوێنەواری دەستنوێژگرتنیانە لە دونیادا.

| پێنجەم: ئەوانەی لە پێناوی خوای گەورەدا یەکتریان خۆشدەوێت، لە فەرموودەی قودسیدا هاتووە کە خوای گەورە دەفەرمووێت (ئەوانەی لە پێناوی مندا یەکتریان خۆشدەوێت، لە ڕۆژی دواییدا لە سەر مینبەری نوورین دەوەستن، پێغەمبەران و شەهیدان ئاواتەخوازن بگەنە شوێنیان).

إرسال تعليق