دیاردەیەکی نوێ لە بازاڕەکانی جیهانی ئیسلامی سەریهەڵداوە، ئەویش قوڕئانە ڕەنگاوڕەنگەکانن، کە بووتە جێگەی نیگەرانی و ناڕەزایەتی موسڵمانان.
بانگخوازی ئیسلامی ناسراو، موحەممەد ئەلعرێفی، کۆمێنتێکی لەسەر ئەو دیاردەیە نووسیووە و دەڵێت: "قوڕئانە ڕەنگاوڕەنگەکان بە شێوەی نامۆ دەردەکەون، کە ناوەکانی خوای گەورە و پێغەمبەران و شارەکان ڕەنگکراون، بۆ هەر یەکێکیان ڕەنگێکی تایبەت، لە داهاتووش شتی سەیرتر پەیدا دەبێت!".
موحەممەد ئەلعرێفی نووسیوویەتی، قوڕئانی پیرۆز بە ڕەنگی سوور!، یەکێکی دیکە بە ڕەنگی پەمەیی، زەرد، سەوز!، شتەکانیش بە گوێرەی بابەتەکان ڕەنگکراون!، تێناگەم ئەو چ شتێکە!، هەر کەسە و بە گوێرەی زەوق مەزاجی خۆی هەڵدەبژێرێت، تکایە داواتان لێدەکەم هەیبەتی قوڕئانی پیرۆز بپارێزن!.
جێگەی باسە، کە بەشێکی زۆر لە زانایان لە جیهانی ئیسلامی، ئەو دیاردەیەیان بە جۆرێک لە یاریکردن بە قوڕئانی پیرۆز داناوە، هەندێکی دیکەش پێیانوایە ئەو دیاردەیە بە ڕازاندنەوەی قوڕئان، کە لە شەرعدا ناپەسندە و دژە لەگەڵ ئامانج و مەبەستەکانی خوێندنەوەی ئەو کتێبە پیرۆزە.

إرسال تعليق