Ads (728x90)

سێوی سوور باشتر و بەسوودترە یان سێوی سەوز؟
جیاوازی لە نێوان سێوی سووری شیرین و سێوی سەوزی ترش لە ڕێژەی هەریەک لە شەکر و ماددە ترشییەکاندایە، ئینجا هەر کاتێک شیرینی سێوەکە زیاتر بوو، ترشییەکەی کەم دەبێتەوە، هەر کاتێکیش ترشی سێوەکە زیاتر بوو، شیرینییەکەی کەم دەبێتەوە، لێرەدا ئارەزووی مرۆڤ ڕۆڵ دەبینێت، بەڵام هەردوو جۆرەکەشیان سوودی زۆریان تێدایە.

توێژینەوە کەنەدییەکان سەلماندوویانە، کە سێوی سوور باشترین جۆری سێوە، چونکە توێکڵی دەرەوەی بەرهەمەکە و خودی بەرهەمەکەش لەناوەوە بڕێکی زۆر لە دژە ئۆکسیدەکانی تێدایە کە لە دژی نەخۆشییەکان دەجەنگن.

گرنگترین سوودەکانی سێو:

یەکەم/ خواردنی ئاسانە و بەتام و چێژ و وزەبەخشە، هیچ چەورییەکی تێدا نییە.

دووەم/ شوێنەوارە خراپەکانی کۆلیستڕۆڵ ناهێڵێت کە لە خوێنبەرەکانی دڵدا کۆدەبنەوە.

سێیەم/ دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان کە گەدەی مرۆڤ پاک دەکاتەوە.

چوارەم/ سوودبەخشە بۆ سییەکان و ئەگەرەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان کەمدەکاتەوە.

پێنجەم/ سێو ماددەی "بۆرۆن" لەخۆدەگرێت کە ئێسکەکان بەهێز دەکات.

إرسال تعليق