Ads (728x90)

فەرمانڕەوای شاریقە: لە بەیانی تا ئێوارە بە دوای کەسانی موحتاجدا دەگەڕێم
فەرمانڕەوای شاریقە لە ئیماڕات، سوڵتان موحەممەد ئەلقاسمی، دووپاتیکردەوە لەوەی کە خودی خۆی ڕاستەوخۆ لە بەرەبەیانیانەوە بەدواداچوون بۆ کاروباری خەڵک دەکات، هەندێکجاریش هەست بە بێزاری دەکات کە لەو کاتە زووەوە پەیوەندیان پێوە دەکات.

دوێنێ ئێوارە لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرنامەی "هێڵی ڕاستەوخۆ"، کە لەسەر ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی شاریقە پەخش دەکرێت، ناوبراو وتی: "ئەو خەڵکە بەرەکەتن بۆ ئێمە، لە بەیانی تا ئێوارە من لە شەقامەکانی شاریقەم، بەدوای کەسانی موحتاجدا دەگەڕێم تا پێوێستییەکانیان بۆ جێبەجێ بکەم".

سوڵتان موحەممەد ئەلقاسمی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: " نابێت گاڵتە بە مامۆستا بکرێت، چونکە زانست بە قوتابیان دەبەخشێت و گەشە بە عەقڵیان دەدات و، لە میانی زانستەکەیدا کەسایەتییەکەیان بنیات دەنێت، بۆیە داوا لە خوێندکاران دەکەم ڕێز لە مامۆستایان بگرن و لە وەرزەکانی خوێندندا هاوکار و پشتیوانیان بن".

ناوبراو ئەوەشی وت: "سەقامگیریی کادرانی پەروەردە و فێرکردن لە مامۆستایان، فاکتەرێکی گرنگە بۆ سەقامگیریی کاروانی پەروەردە و فێرکردن، بۆیە دەبێت گرنگی زۆر بدەین بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە ستراتیژییەمان".

إرسال تعليق