پیاوێک دوو ئەنگوستیلەی هاوسەرگیری هەیە، کە لە زێڕی زەرد دروستکراون، زانراویشە کە پۆشینی ئاڵتوونی زەرد بۆ پیاوان حەڕامە، بۆیە دەچێت دوو ئەنگوستیلەی تر دەکڕێت کە لە ئاڵتوونی سپی دروستکراون، بەڵام پرسیارەکەی لێرەدا ئەوەیە، ئایا ئەو ئەنگوستیلانەی لە ئاڵتوونی سپی دروستکراون بۆ پیاوان حەڕامە بیپۆشن؟!.
وەڵام/ ئاڵتوونی سپی بە چەند شتێک دەوترێت، کانزای پلاتین، کە ئەوەیان بە کۆدەنگی زانایان دروستە بۆ پیاوان و هیچ کێشەیەکی تێدا نییە، وە ناونانیشی بە ئاڵتوونی سپی مانای ئەوە نییە کە حەڕام بێت، چونکە هیچ زێڕی تێدا نییە تەنیا ناوەکەی نەبێت، لە ئیسلامیشدا عیبڕەت بە خودی شتەکانە (ناولێنراوەکان) نەک ناوەکان، ئەوەشی حەڕامە زێڕی زەردی ناسراوە، هەروەها ئەو ئاڵتوونە زەردەش حەڕامە کە بە چینێک لە پلاتین داپۆشراوە، کە ئەوانەی دوایی هەردووکیان حەڕامکراون بۆ پیاوان.
هەروەکو ئاڵتوونی سپی بەو داڕشتەیەش دەڵێن کە پێکهاتووە لە زێڕی زەردی ناسراو لەگەڵ ماددەی "بلادیۆم" یان ماددەیەکی دیکەی لەو چەشنە، ئەو جۆرەش لە زێڕی سپی زانایانی ئیسلام جیاوازیان هەیە لەسەر حوکمە شەرعییەکەی، هەندێکیان بە حەڕامی دادەنێن بۆ پیاوان، هەندێکی دیکەش بۆچوونیان وایە حەڵاڵە، بەڵام باشتر وایە پیاوان بەکاری نەهێنن لە پێناو ئەوەی خۆیان بپارێزن و نەکەونە ناو بازنەی جیاوازییەکان.
خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق