قسەکردن لەسەر حوکمی شەرعی دەربارەی جگەرەکێشان زۆر هەڵدەگرێت، چونکە تا ئێستاش زانایانی سەردەم نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دیاریکردنی بۆچوونێکی هاوبەش لەسەری.
بەڵام هەموو زانایان، تەنانەت خەڵکی ئاساییش، دەزانن کە جگەرە یەکێکە لە شتە پیس و زیانبەخشەکان، هەر لەو سۆنگەیەشەوە خەڵکێک پرسیار دەکات: ئایا جگەرەکێشان دەستنوێژ بەتاڵ دەکاتەوە یان نا؟، لە کاتێکدا کەسانێک هەن دەڵێن جگەرەکێشانیش یەکێکە لەو شتانەی دەستنوێژ بەتاڵ دەکاتەوە.
ئەوەی ڕاستی بێت جگەرەکێشان دەستنوێژ بەتاڵ ناکاتەوە، چونکە لە سەرچاوەکانی فیقهیدا شتێک نەهاتووە کە بکرێتە بەڵگە لەسەر ئەوەی جگەرەکێشان دەستنوێژ بەتاڵ دەکاتەوە، بەڵام باشتر وایە و خێری زیاترە کە موسڵمان لە کاتی نوێژکردندا دەمی خۆی پاک بکاتەوە، بە تایبەت ئەگەر لە مزگەوت بوو بۆ ئەوەی نوێژخوێنەکانی دیکە بێزار نەکات.
خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق