ئەو بابەتە تایبەتە بە ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
ئەو بابەتە بۆ کەسانی سەروو هەژدە ساڵییەوەیە +18
ئەوەی گرینگە بیزانین سەبارەت بە فیلمە سێکسییەکان ئەوەیە، کە ئەو فیلمانە وەک هەر فیلمێکی سینەمایی دیکە وێنەیان دەکێشرێت و بە قۆناغەکانی فیلمی ئاسایی تێدەپەڕن لە نووسینی سیناریۆ و وێنەگرتن و مۆنتاژ و تاد..، ئەوەش وا دەکات ئەو فیلمە سێکسییانە زیادەڕۆیی ناواقیعیان تێدا بکرێت.
بۆ نموونە، فیلمە سێکسییەکان کرداری جووتبوون وا دەردەخەن کە لە کاتێکی درێژتر ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە واقیعدا لە چەند خولەکێک تێناپەڕێت، هەروەکو کرداری ئۆرگازم چەند چرکەیەک دەخایەنێت، بە پێچەوانەی ئەوەی لە فیلمە سێکسییەکان پیشاندەدرێت.
لێرەدا دەردەکەوێت کە فیلمە سێکسییەکان تەواو بەدەرە لە چوارچێوەی واقیعییەت و، ئەنجام و سروشتێکی ناتەندروست لەسەر چەمکی پەیوەندی سێکسی بە بینەر دەبەخشێت، ئەوەش وای لێدەکات شوێن داب و ڕەفتاری ناتەندروست بکەوێت و، دواتریش کاریگەری تەندروستی و دەروونی و کۆمەڵایەتی هەمەچەشنی لەسەر دروستبکات.
بەڵام ئەگەر بینەری فیلمە سێکسییەکان هاوسەرەکان بن، جۆرێک لە بەرگی ناکۆکی و دووبەرەکی بەسەر پەیوەندییەکانیاندا دەهێنێت، هەندێکجاریش تێکچوونی پەیوەندییەکانیان سەردەکێشت بۆ جیابوونەوە، بە تایبەت ئەگەر ئافرەتەکە بەوەی زانی پیاوەکەی سەیری ئەو فیلمانە دەکات، چونکە پێیوایە ئەو کارەی هاوسەرەکەی سەرزەنشتکردنی مێیینەکەیەتی.
پسپۆڕانی بواری پزیشکی گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی، کە تەماشاکردنی فیلمە سێکسییەکان کاریگەری خراپ لەسەر پیاو دروستدەکات، چ سەڵت بێت چ خێزاندار، هەندێکجاریش دەبێتە هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشییە گەورەکان وەکو هەوکردنی پڕۆستات و تێزانی ڕژێنەی کۆئەندامی زاوزێ و هەوکردنی میزەڕۆ، بێجگە لە چەندین کاریگەری خراپی دیکە.
ئەوەشی ماوەتەوە هەڵوەستەی لەسەر بکەین ئەوەیە، زۆربەی جار تەماشاکردنی فیلمە سێکسییەکان کەسی بینەرەکە تووشی حاڵەتی دەروونی وەک خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و تووڕەبوون و تاد..، بۆیە زۆر گرینگە ئاگاداری ئەو زانیارییانە بین و خۆمان و خۆشەویستانمان لەو حەزە قێزەونە دوور بخەینەوە.
ئەو بابەتە لە چەندین سەرچاوەی جیاواز کۆکراوەتەوە.

إرسال تعليق