بەبۆنەی یەکی موحەڕڕەم، ساڵی نوێی ١٤٣٧ـی کۆچی و یادەوەری کۆچکردنی حەزرەتی موحەممەد (دخ) لە مەککەوە بۆ مەدینە، ماڵپەڕی قەڵەم پرێس پەیامێکی تایبەتی بەو بۆنەیەوە بڵاوکردەوە و، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان دەکات و، هیوای ژیانێکی باشتر و خۆشتریان لە ساڵی نوێی کۆچی بۆ دەخوازێت.
لە پەیامەکەی ماڵپەڕی قەڵەم پرێسدا، کە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە هەلومەرجە هەنووکەییەکان کراوە، کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی تاک بە تاکی خەڵکی موسڵمانەوە هەیە.
دەقی پەیامی ماڵپەڕی قەڵەم پرێس بەبۆنەی ساڵی نوێی ١٤٣٧ـی کۆچی
بەبۆنەی هاتنەوەی یەکی موحەڕڕەم، ساڵی نوێی ١٤٣٧ـی کۆچی و، یادەوەری کۆچکردنی حەزرەتی موحەممەد (دخ) لە مەککەوە بۆ مەدینە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان لە جیهان بە گشتی و موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەکەین و، هیوای ژیانێکی باشتر و خۆشتر و گوزەرانێکی شیاوتر و چاکتریان بۆ دەخوازین.
لە کاتێکدا پێشوازی لەو موناسەبە ئایینیە گرینگە دەکەین، کە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان گرفتارن بە دەست چەندین قەیران و ئاستەنگ و کێشەی کەڵەکەبووی فرەچەشن، کە بەهۆیەوە ئاساییبوونی ژیانی ڕۆژانەیان و دەستەبەربوونی دەرفەتەکانی ژیانێکی ئارامیان ئەستەمتر بووە، ئەوەش شوێنەواری دیاری نەرێنی لەسەر سێکتەرەکانی ژیانی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگاکەمان دروستکردووە.
ئەو دۆخە تایبەتەش هاوکاتە لەگەڵ بیرەوەری هیجرەت، کە پێغەمبەری مرۆڤایەتی حەزرەتی موحەممەد (دخ) لە پێناو دین و ژینی خۆی، زێدی خۆی لە مەککە بەرەو مەدینەی پیرۆز جێهێشت، کە لەوێوە نەخشەڕێی سەرکەوتن و سەرفرازی مێژوویی بۆ خۆی و هاوڕێیانی و شوێنکەوتووانی و تەواوی ئۆممەتەکەی داڕشت، بۆیە لەو وێستگە هەستیارەی ژیانی کوردەواریشمان دەتوانین سوودی زۆریان لێببینین.
لە سۆنگەی درککردن بەو ڕاستییەشەوە، گرینگە موسڵمانان بە گەڕانەوە بۆ دووتووێی دەقەکان لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و، بە سوودوەرگرتن لە ئامۆژگارییە زێڕینەکانی پێشینە چاکەکان و پیاوچاکان، ئۆقرە بگرین و، دانبەخۆداگرتن بکەینە داینەمۆی هێزی تێپەڕاندنی ناڕەحەتیی و سەختییەکان و، سووننەتی پێغەمبەرانیش (سڵاوی خوایان لەسەربێت) لە حاڵەت و قۆناغی لەو شێوەیەدا، بەوپەڕی پەرۆشی زیندوو بکەینەوە.
لێرەدا و بەو بۆنە پیرۆزەوە، هیوای کۆتاییهاتنی هەموو ئەو ناخۆشییانە دەکەین و، ئومێدمان زۆرە کە ئەو قۆناغەش لە ژیانی موسڵمان بە سوودمەندبوونمان لە چەندین ڕووی جۆربرجۆری ژیان بەسەردەچێت و، وەکو وانەیەکی گرانبەها بۆ ژیانی داهاتوو سوودی لێوەردەگرین، جارێکی دیکەش ئەو موناسەبە گەورەیە لە موسڵمانان بە تێکڕا پیرۆز دەکەین".

ماڵپەڕی قەڵەم پرێس ـ هەولێر / ١٣ - ١٠ - ٢٠١٥
إرسال تعليق