لە وتەیەكیدا لە دەستپێكی لووتكەی جیهانی ئابوری ئیسلامیی، جێگری سەرۆكی ئیماڕات ئاماژەیدا بەوەی، ئابوری ئیسلامیی گرەنتییە لە دژی قەیرانەكان.
شێخ محمد كوڕی ڕاشد ئال مەكتوم، جێگری سەرۆكی ئیماڕات، لەو لووتكەیەدا كە لە دوبەی بەڕێوەچوو، لە وتەیەكدا وتی: سیستەمی ئابوری ئیسلامیی، سیستەمێكە، كە ئەخلاق و داهێنانی بەیەكەوە كۆكردووەتەوە، كاركردن و پابەندبوونی بە ئامانجەكانی گەشەپێدانی ڕاستەقینە بە یەکەوە گرێداوە.
ناوبراو ئەوەشی وت، كە ئابوری ئیسلامیی بە تەنیا ئامرازێک نییە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان، بەڵكو زەمانەتێكی حەتمییە بۆ دروستنەبوونی قەیرانی نوێ.
ئەو ئاماژەیدا بەوەش، كە سیستەمی ئابوری ئیسلامیی هەموو بەها جوانەكانی هەڵگرتووە و، دادپەروەری و یەكسانی و میهرەبانی لەسەر زەمیندا بڵاو دەكاتەوە.
جێگەی وتنە، لووتكەی جیهانی ئابوری ئیسلامیی لە دوێنێوە لە ئیماڕەتی دوبەی لە ئیماڕات دەستی بە کارەکانی کردووە، هەر بەو بۆنەیەشەوە دوبەی وەک پایتەختی ئابووری ئیسلامی دەستنیشانکراوە.

إرسال تعليق