Ads (728x90)

سوودە تەندروستییە گرنگەکانی هەنجیر
هەنجیر بە سەرچاوەیەکی باش بۆ پۆتاسیۆم دادەنرێت، بۆیە ڕێگەیەکی سروشتییە بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن، هەروەکو هەنجیر چێژێکی خۆش و چەندان سوودی تەندروستی گرنگی تێدایە.

پێگەی (aid)ـی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، کە بەرهەمی پێگەییووی هەنجیر بە کانگایەک بۆ مەگنیسیۆم دادەنرێت، کە زۆر سوودبەخشە بۆ ماسوولکە و دەمارەکان، هەروەها هەنجیر ڕێژەیەکی باش لە ڕیشاڵە خۆراکییەکان لەخۆدەگرێت، هەروەها ئەندازەیەکی زۆر لە کاربۆهیدراتی تێدایە کە بەرپرسە لە وزەی بەرزی ناوەوەی هەنجیر.

لەوبارەیەوە سەنتەری ڕاوێژی بەکارهێنەری ئەڵمانی (aid) دەڵێت، پێویستە هاوڵاتیان جۆری نەرم لە بەرهەمی هەنجیر بکڕن، بەڵام زۆریش نەرم نا، ئەوەش ڕووندەکەنەوە کە چەندە ڕەنگی توێکڵی بەرهەمەکە تۆختر بێت پێگەییووتر و بە تامتر دەبێت، هەروەها لە کاتی کڕینی پێویستە زوو بخورێت چونکە لە کاتی هەڵگرتنیدا تامی دەگۆڕێت.

هەروەها دەرکەوتووە هەنجیر بڕێکی کەم لە سۆدیۆم لەخۆدەگرێت، زانایانیش باسی ئەوەیان کردووە کە زیادبوونی ڕێژەی سۆدیۆم دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ئەوەش هۆکارە بۆ جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ.

إرسال تعليق