Ads (728x90)

لەبری وای فای، لای فای بە سەد جار خێراترە
كۆمپانیای “Velmenni“ لە ئەستۆنیا تەكنەلۆژیاییەكی جیگرەوەی داهێنا بەناوی “لای فای“، كە خێراییەكەی 100 جار زیاترە لە وای فای“.

ئەو تەكنەلۆژیا تازەیە دەرفەت دەداتە بەكارهێنەران بە دابەزاندنی فیلمی HD لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ماوەی چەند چركەیەكدا، وەك پێگەی “IBTimes“ـی بەڕیتانی باسیكردووە.

تەكنەلۆژیای “لای فای“ لەلایەن “هارلد هاس“ لە زانكۆی ”ئەدنبرە” لە سكۆتلەندا لە ساڵی 2011 داهێنراوە، تایبەتمەندی هەرە گرنگیش لەو تەكنەلۆژیاییەدا ئەوەیە كە دڵنیایی زیاتری تێدایە، توێژەرانیش لە میانی تاقیكردنەوەكانیان لەسەر تەكنەلۆژیای “لای فای“ توانیان بگەنە خێرایی 224 مێگابایت لە چركەیەكدا.

شایەنی باسە چەند كۆمپانیایەكی دیكە لە پاڵ كۆمپانیای “Velmenni“ كار دەكەن لەسەر گەشەپێدانی تەكنەلۆژیاكە كە بتوانن پەیوەندی لاسلكی بە خێرایی 10 مێگابایت لە چركەیەكدا دەستەبەر بكەن.

إرسال تعليق