Ads (728x90)

هۆڵەندییەكان خاوەن باشترین زەوق و مەزاجن
توێژینەوەیەكی نوێ، كە نووسینگەی نیشتیمانیی هۆڵەندی بۆ ئامار ئەنجامیداوە، دەریخستووە كە ٨٥%ـی هاوڵاتییە هۆڵەندییەكان لە ژیان و گوزەرانی خۆیان ڕازین.

ئەوە جاری یەكەمە نووسینگەی نیشتیمانیی هۆڵەندی هاوشێوەی توێژینەوە نێودەوڵەتییەكان توێژینەوەیەكی تایبەت بە مەزاجی گەلی هۆڵەندی ئەنجام بدات.

لە توێژینەوەكەدا، دوو لەسەر سێی هاوڵاتییە هۆڵەندییەكان دەڵێن: هەمیشە یان زۆربەی كاتەكان بەختەوەرن، بەڵام لە تێڕوانینی گەشبینانەدا پیاوان تۆزێك پێش ئافرەتان كەوتوون، هەروەكو توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە كە ژنان زیاتر لەپیاوان هەست بە خەمۆكی ودەمارگیری دەكەن.

بە گوێرەی پێگەی ”دتش نیوز”، كە پێگەیەکی هەواڵنامەی هۆڵەندییە، توێژینەوەكە هەشت لایەنی جیاوازی ژیانی وەك نیشاندەری بەختەوەری لەخۆگرتووە، وەك پارە و سەروەت و سامان، پەیوەندییە مرۆییەكان، شێوەی جەستەیی.

إرسال تعليق