Ads (728x90)

بردنەوەیەکی گرینگ بۆ بەرشەلۆنە لە كلاسیكودا
كەمێک لەمەوبەر، یاری كلاسیكوی نێوان ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە لەسەر یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ“ كۆتاییهات، كە یانە كەتەلۆنییەكە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر براوە بوو.

ڕیال مەدرید بە ئاستێكی زۆر خراپ دەركەوت، كە نەیتوانی لەسەر خاكی خۆی و لەناو هاندەرانیدا پارێزگاری لە كەسایەتییەكەی خۆی بكات، بە پێچەوانەی بلۆگرانا كە یارییەكی ئێجگار بەرزی پێشكەشكرد.

گۆڵەكانی یانەی بەرشەلۆنە لە گێمی یەكەمدا بە دوو گۆڵی "نێیمار و سوارێز" پێشکەوت، لە گێمی دووەمیشدا دوو گۆڵی دیكەیان تۆمار كرد لەلایەن "ئینیێستا و سوارێز".

بەو ئەنجامەش یانەی بەرشەلۆنە پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولی ئیسپانی بەهێزتر كرد، بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ شاهانەكان.

إرسال تعليق