زۆر كەس تووشی سەرسوڕمانی دەبێت بەهۆی تێپەڕبوونی كات بە خێرایی، كاتەكان؛ ڕۆژەكان؛ ساڵەكان؛ بە خێرایی ڕەت دەبن، بەڵام توێژەرە ئوستوڕاڵییەكان توانیان نهێنی ئەوە بدۆزنەوە، كە چ شتێكە وا دەكات هەستبكەین كات بە خێرایی دەڕوات.
بە پێی توێژینەوەیەک، كە توێژەران لە زانكۆی “جەیمس كۆک“ ئەنجامیانداوە، ئاماژەدراوە بەوەی، كە مۆبایلە هۆشمەندەكان و تابلێت و ئامێرە تازەكان، ڕاهێنانیان بە مێشكی مرۆڤ كردووە لەسەر مامەڵەكردن لەسەر دەستخستنی زانیاری زیاتر، ئەوەش وایكردووە فێڵ لە مرۆڤ بكات و ئەو باوەڕەی لەلا دروست بكات كە كات خیراتر لەوەی لە واقیعدا هەیە تێدەپەڕێت.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی“دەیلی مەیل“ـی بەڕیتانی، توێژەران دەڵێن كە ئاماژەیەكیان دۆزیووەتەوە، كە مامەڵەكردن لەگەڵ تەكنەلۆژیا جۆرێک لە كەسایەتییەكی تایبەت لە ناخی مرۆڤ دروست دەكات ، كە ئەوە وای لێدەكات كارەكانی بە شێوەیەكی خێراتر جێبەجێ بكات، هەر ئەوەشە لە هەندێک لە كاتەكاندا هەست بە فشاری زیاتر بكەین لەسەرمان.
ئەنجامەكانی توێژینەوەیەکە ئاماژەیان بەوەش داوە، كە ئەو كەسانەی ئامرازەكانی تەكنەلۆژیا بە شێوەیەكی بەردەوام بەكاردەهێنن، زیادەڕۆیی دەكەن لە خەمڵاندنی كاتدا، هەروەکو ئەو كەسانە هەست بە بوونی فشاری زیاتر دەكەن. لەسەریان.

إرسال تعليق