زانایانی ئیسلام دەڵێن: پچڕاندنی نوێژ لە دوای ئیمام چەند مەرجێكی هەیە، كە بەدەر لەو مەرجانە نوێژخوێن نابێت خۆی لە ئیمام و نوێژی بە كۆمەڵ جیا بكاتەوە، یەكێكیش لەو مەرجانە درێژكردنەوەی نوێژە لەلایەن ئیمامەوە.
زانایان بەڵگە بەوە دەهێننەوە، كە سەعدی كوڕی مەعاز (خوا لێی ڕازی بێت) لە نوێژی عیشادا پێشنوێژی بۆ خەڵک كرد و بە سوڕەتی “البقرة“ دەستیپێكرد و نوێژەكەی زۆر درێژ كردەوە، بۆیە پیاوێكی ئەعڕابی نوێژەكەی پچڕاند و سەعدیان بە دووڕوویی تۆمەتبار كرد، بۆیە سەعد چووە خزمەتی پێغەمبەری خۆشەویستمان (دروودی خوای لەسەربێت) و شكایەتی لەلادا كرد، ئەوە بوو پێغەمبەری خۆشەویست (دروودی خوای لەسەربێت) لە سەعد تووڕە بوو كە نوێژەكەی درێژكردووەتەوە و نوێژخوێنەكانی بێتاقەت كردووە.
لێرەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە، كە جیابوونەوە لە پێشنوێژ و نوێژی جەماعەت لە هەندێک حاڵەتدا دروستە.
خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.
إرسال تعليق