Ads (728x90)

لەوەتەی 144 ساڵ زستانی وا سەخت نەبینراوە!
شارەزایانی چاودێریکردنی کەشوهەوا پێشبینی دەکەن، کە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا زریان و ڕەشەبای گەورەی "نینۆ" لە بەڕیتانیا بدات و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام بێت لە میانی وەرزی زستاندا، ئەوەش بە سەختترین وەرزی زستان دادەنرێت لەوەتەی 144 ساڵ.

دەستەی چاودێریکردنی کەشوهەوای بەڕیتانیش هۆشداریداوە لە دروستبوونی لافاوی گەورە کە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆرەوە دروست دەبێت، لەلایەکی دیکەشەوە ئەنجومەنەکانی خۆجێی و خزمەتگوزارییە کتوپڕەکان ئاگادار کراونەتەوە بۆ خۆئامادەکردن بۆ سەختترین دیاردەی سروشتی، کە دیاردەی کەشوهەوای "نینۆ"ـیە و، لە پێشوودا وێنەی نەبووە، وەک ڕۆژنامەی "دەیلی تەلەگراف" لە ژمارەی دوێنێیدا باسیکردووە.

هەروەکو شارەزایانی چاودێریکردنی کەشوهەوا پێشبینیانکردووە با و ڕەشەبای توند هەڵبکات و پلەکانی گەرما نزم ببنەوە، کە ئەوەش ببێتە هۆکاری دروستبوونی بەستەڵەک لە تەواوی شانشینی یەکگرتوودا و تا سەرەتای ساڵی 2016 بەردەوام بێت.

چاودێرانی کەشوهەوا لە ناوچەکە و هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکەن زستانێکی سەخت بەڕێوە بێت، کە لانیکەم لە چەند ساڵی ڕابردووی نزیک وێنەی نەبووبێ، ئەوەی لەو یەک دوو ڕۆژەی ڕابردووش بینرا لە زریان و ڕەشەبا و بارانبارینی زۆر، دووپات لەو پێشبینیانە دەکەنەوە، بە تایبەت کە کەسە بە تەمەنەکانیش دەگێڕنەوە کە لە پێشوودا شتی وایان نەبینیووە.

إرسال تعليق