“كارین ستیبانیان“، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی ڕوسی بۆ نووسەری كۆچكردوو ”فیۆدۆر دۆستۆیفسكی”، لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، لە كاتی گەڕان لەناو پەرتووكخانەی نووسەری گەورەی كۆچكردوو ”دۆستۆیفسكی”، دانەیەكی دەگمەن لە قوڕئانی پیرۆز دۆزرایەوە، كە ماناكەی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فەڕەنسی و، مێژووەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1847ـی زایینی.
شیاوی نیشانەكردنە كە لە ساڵی 1864ـی زایینی، ئەو نوسخەیەی قوڕئانی پیرۆز تەرجەمە كراوە بۆ سەر زمانی فەڕەنسی.
هەروەها جێگەی هەڵوەستە لەسەر كردنە، كە نووسەرە گەورە كۆچكردووەكەی ڕوسیا، ناوی كەسایتییە ئیسلامییەكانی لە نووسینەكانیدا تۆماركردووە، كە ئەوەش گوزارشت لە گەورەیی ئیسلام و موسڵمانان دەكات، هەموو ئەو زانیارییانەش لە كاتی چاككردنەوەی كتێبخانەكەی دۆزرانەوە.

إرسال تعليق