Ads (728x90)

دوعای پێغەمبەر بۆ بارانبارینی زۆر و مەترسی کەوتنەوەی ڕووداو و کارەسات بەو هۆیەوە
وەک دەبینین، باران بە خوڕ دەبارێت، هیوادارین خوای گەورە بیكات بە مایەی خێر و خۆشی و ڕەحمەت و بەرەكەت، بەڵام لە هەندێك شوێن و شاردا بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و كەوتنەوەی کارسات و زیانی جۆراوجۆر.

لەو حاڵەتانەدا پێویستە بگەڕێینەوە بۆ سوننەتی پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ)، كە ئامۆژگاریمان دەكات و ڕێنووێنیمان دەكات بە دوعایەكی تایبەت لە خوای تەعالا بپاڕێینەوە و خۆمان بپارێزین و بە دوور بگرین لە هەر پێشهات و دەركەوتەیەكی ناخۆش بەهۆی بارانبارینەوە.

دوعای پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ) تایبەت بە بارانبارین:

خوایە، لە چوار دەورمان باران ببارێنە، مەیبارێنە لەسەرمان .. خوایە، بارانبارینەكە ببە بۆ سەر گرد و كورتە شاخ و ناو دۆڵ و شیوەكان و شوێنی ڕوانی دار و درەختەكان.

دەقی ئەسڵی دوعایەكەی پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ) :

اللَّهُمَّ حَوَالَيْنَا وَلَا عَلَيْنَا، اللَّهُمَّ عَلَى الْآكَامِ وَالْجِبَالِ وَالْآجَامِ وَالظِّرَابِ وَالْأَوْدِيَةِ وَمَنَابِتِ الشَّجَرِ

إرسال تعليق