بێجگە لەوەش ئامێرەكە چەندین تایبەتمەندی دیكەی گرینگ لەخۆدەگرێت، لەوانە پشكنینی چالاكییە زیندووەكانی جەستە و هاندان بۆ خواردنی خواردەمەنییە تەندروستەكان و چاودێریكردنی لێدانەكانی دڵ و چەندین كاری دیكەش.
ئامێرەكە، كە ناوی “فلۆر - flore“ـی لێنراوە، پشتدەبەستێت بە پەنجەهێنان بەسەر پێست لەبری دەرزی لێدان بۆ ڕاكێشانی خوێن، كە شوێنێكی تایبەت بۆ خوێنەری پەنجە لە ئامێرەكەدا هەیە، كە نەخۆش پەنجەی خۆی لەناو دادەنێت بۆ مەبەستی زانینی ئاستی شەكر لە خوێندا، خوێنەری پەنجەكەش تەكنەلۆژیای “تیشكی ژێر سوور“ بەكاردەهێنێت كە هەڵدەستێت بە چاودێریكردنی ئاستی شەكر لەناو خوێندا.
دیزاینەرەكە، كە ناوی “هیكتۆر سیلڤا“ـیە، ڕوونی دەكاتەوە كە ئامێرە هۆشمەندەكە پێویستی نییە بە چاندنی ئامێری هەستەوەر لە ژێر پێست، یان بەكارهێنانی دەرزی بۆ ڕاكێشانی خوێن، ئەوەش وا دەكات تووشبووانی نەخۆشی شەكرە وەكو نەخۆشانی هەر نەخۆشییەكی دیكە ژیانێكی سروشتی بەسەر ببەن.
یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئامێرە هۆشمەندەكە ئەوەیە كە گونجاوە بۆ كەسانی گەورە و بچووک لە تووشبووانی نەخۆشی شەكرە، هەروەها بەرگەی ڕشێنەكانی باران دەگرێت، ئاگاداركەرەوەیەكی زیرەكیشی تێدایە كە بۆ بە ئاگاهێنانەوە لە خەو.
إرسال تعليق