Ads (728x90)

بۆچی خوای گەورە بە "موژدەپێدان" باسی پاشەڕۆژی ئازاراوی دووڕووەکان دەکات؟!
خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆز باس لە چارەنووسی دووڕووەکان دەکات و دەفەرمووێت: "بَشِّرِ الْمُنَافِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا" سورة النساء { 138 ، 139 }، واتا: موژدە بە دووڕووەکان بدە، کە سزایەکی بە ئازار و سەخت و قوڕس چاوەڕێیانە.

وەک لەناو خەڵک زانراوە، موژدەدان بۆ ڕووداو و پێشهاتە چاک و خۆشەكان بەكاردێت، بەڵام خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا لە كاتی دیاریكردنی پاشەڕۆژی دووڕووەكان و ئەو سزا قوڕسەی چاوەڕێیان دەكات، دەستەواژەی “موژدە و مزگێنی“ بەكار دەهێنێت!، پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە: بۆچی خوای گەورە بە دەستەواژەی “موژدە هەڕەشەی سزادانی دووڕووەكان دەكات؟!!.

زانایانی ئیسلام دەڵێن: خوای گەورە بۆیە دەستەواژەی “موژدە“ـی بەكارهێناوە، چونكە لە سۆنگەی گاڵتەپێكردن و ڕیسواکردن قسەیان لەگەڵ دەكات، وە دەستەواژەی “موژدە“ لەو شوێنەدا لەسەر مانا ڕاستەقینەكەی خۆی نییە كە لەناو خەڵک زانراوە.

بەڵگەشمان بۆ ئەو ڕوونكردنەوەیە ئەوەیە، كە هەمیشە وایە كە لە پاش موژدەدان بە شتێک خێر و خۆشی دێت، بەڵام كاتێک خوای گەورە دەستەواژەی “موژدە“ لەو شوێنەدا بەكاردێنێت، کە باسکردنە لە پاشەڕۆژی دووڕووەکان، مەبەستی ڕیسواكردنی دووڕووەكانە و دەیەوێت پێیان بڵێت، كە هەر دەبێت بچن بۆ دۆزەخ.

إرسال تعليق