Ads (728x90)

یەكێك لە گوناهە هەرە گەورەكان لەلای خوی گەورە لە ڕۆژی دوایی، درۆكردنە لەگەڵ خەڵك و شایەتیدانە بە درۆ.

گەر سەرنج بدەین لە هەندێك خەڵكی ئێستا، بەڵكو لە زۆربەیان، دەبینین بە چاوێكی كەم تەماشای ئەو گوناهە دەكەن، وەك ئەوەی گوناهێكی بچووك و سادە بێت!، بەڵام لەلای خوای گەورە زۆر لەسەر گوناهبارەكە دەوەستێت و لێپرسینەوە و سزایەكی قوڕس چاوەڕێی دەكات.

ئینجا بەهۆی ئەوەی لای خوا زۆر گەورەیە، پێغەمبەر (دخ) هۆشدارییەكی توندمان پێدەدات، ئەوەش لەو فەرموودەیەدا دەردەكەوێت، كە حەزرەت (دخ) بە سەحابە بەڕێزەکان دەفەرمووێت: ”ئاگادارتان نەكەمەوە لە گەورەترین گوناهە گەورەكان؟!، سەحابە بەڕێزەكان فەرموویان ئاگادارمان بكەوە ئەی پێغەمبەری خوا، حەزرەت (دخ) فەرمووی: بڕیاردانی هاوبەش و هاوتا و هاوشانێك بۆ خوا (شیرك)، ئازاردانی دایك و باوك، لەو دەمەدا پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ) دانیشتبوو و سێ جار فەرمووی: ئاگادار بن درۆكردن لەگەڵ خەڵك و شایەتیدانیش بە درۆ، ئاگادار بن درۆكردن و شایەتیدانی بەدرۆ،.. ڕاوی حەدیس دەڵێت: حەزرەت (دخ) بەردەوام بوو لە وتنەوەی ئەوە، تا وتم خۆزگە پێغەمبەر (دخ) بێدەنگ دەبوو!.

دەقی ئەسڵی فەرموودەكە:

حديث أَبي بَكْرَةَ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم: (أَلا أُنَبِّئُكُمْ بِأَكْبَرِ الْكَبائِرِ ثَلاثًا، قَالُوا: بَلى يا رَسُولَ اللهِ، قَالَ: الإِشْراكُ بِاللهِ وَعُقوقُ الْوالِدَيْنِ وَجَلَسَ، وَكانَ مُتَّكِئًا، فَقالَ أَلا وَقَوْلُ الزّورِ قَالَ فَما زَالَ يُكَرِّرُها حَتّى قُلْنا لَيْتَهُ سَكَتَ).

إرسال تعليق