گەلی ئیندەنۆسیا لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکە دێت بە ڕێژەی 38%، ئینجا وڵاتی لیتوانیا دێت بە ڕێژەی 34%، لە دوای ئەویش گەلی شیلی دێت بە ڕێژەی 30%، ئینجا هەردوو گەلی ئیستۆنیا و چین دێن بە ڕێژەی 26%، لە دوای ئەوانیش ڕوسیا و فەڕەنسا و ئیسپانیا دێن بە ڕێژەی 24% بۆ هەر وڵاتێک.
وڵاتی تورکیاش لە پلەی 11ـی ڕیزبەندییەکە دێت بە ڕێژەی 23.8%، ئەو ژمارانەش دەریدەخەن کە ژمارەی جگەرەکێشە تورکەکان دابەزیووە، چونکە لە ساڵی 2000ـدا ژمارەکەیان بە ڕێژەی 32% تۆمارکرا بوو.
ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی هەماهەنگی ئابووری و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ژمارەی مردووان بەهۆی جگەرەکێشان ساڵانە دەگاتە زیاتر لە شەش ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان.
إرسال تعليق