دوعای پێش تاقیكردنەوە: پەروەردگارم؛ وەک چۆن موسا پێغەمبەرت فێر كرد؛ منیش فێر بكە .. پەروەردگارم؛ وەک چۆن سولەیمان پێغەمبەرت تێگەیاند؛ منیش تێبگەیەنە .. پەروەردگارم وەک چۆن دانایی و وتەی یەكلاییكەرەوەت بە لوقمانی حەكیم بەخشی؛ دانایی و وتەی یەكلاییكەرەوەش بە من ببەخشە .. خودایە زمانمان ئاوەدان بكەوە بە یادی خۆت، دڵەكانیشمان ئاوەدان بكەوە بە خەشیەتی خۆت، نهێنییەكانیشمان پڕ بكە لە تاعەتی خۆت، بەڕاستی تۆ توانات بەسەر هەموو شتێكدا هەیە، تۆ پشت و پەناو هێز و توانامانی.
دوعای ڕۆیشتن بۆ تاقیكردنەوەكان: خودایە؛ من پشتم بە تۆ بەستووە و كارەكانی خۆم داوەتە دەست تۆ، ڕزگاربوون و دەرچوونمان تەنیا لە دەستی تۆ و لەلای تۆیە.
دوعای كاتی چوونە ژوورەوە بۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكان: خودایە؛ لە دەروازەیەكی ڕاست بمخەرە ژوورەوە، لە دەرچەیەكی ڕاستیش بمهێنە دەرەوە، لەلای خۆشت پشتیوانێكم بۆ بنێرە.
خودایە سینەم فراوان بكە و كارەكەم ئاسان بكە و گرێی سەر زمانم لا ببە كە لێم تێبگەن .. بەناوی زاتی الله ـی الفتاح دەستپێدەكەم، خوادیە هیچ كارێكی ئاسان نییە مەگەر تۆ ئاسانت كرد بێت، تۆش ئەگەر ئارەزووت لەسەر بێت خەم و ناخۆشییەکانمان لەسەر ئاسان دەكەی، ئەی بە بەزەییترین بە بەزەیی.
خودایە دەرگام بۆ بكەوە وەک دەرگا كردنەوە لە بەندە چاكە خواناسەكان، خودایە هێز و توانا و پارێزگارییەكەم وەک هێز و توانا و پارێزگاری خۆت لێبكە، خودایە لەلای خۆت پشتیوانێكم بۆ ڕەوانە بكە.
دوعای كاتی وەڵامدانەوەی تاقیكردنەوەكان: خودایە؛ هیچ پەرستراوێک نییە جگە لە تۆ، من ستەمم لە خۆم كردووە، تۆش بە بەزەییترین بە بەزەیی .. خودایە؛ ئەی زیندوو و بەڕێوبەری کاروبارەکانی گەردوون، داواكارم بە بەخشندەیی خۆت بێیە فریام .. خودایە من تووشی ناخۆشی و ناڕەحەتی بووم، تۆش بە بەزەییترین بە بەزەیی.
خودایە سینەم فراوان بكە و كارەكەم ئاسان بكە و گرێی سەر زمانم لا ببە كە لێم تێبگەن، بەناوی زاتی الله ـی الفتاح، خوادیە هیچ كارێكی ئاسان نییە مەگەر تۆ ئاسانت كرد بێت، ، تۆش ئەگەر ئارەزووت لەسەر بێت خەم و ناخۆشیمان لەسەر ئاسان دەكەی، ئەی بە بەزەییترین بە بەزەیی.
دوعای كاتی پرسیارە قوڕسەكان: خودایە؛ ئەی كۆكەرەوەی خەڵک لە ڕۆژێكدا كە هیچ گومانی تێدا نییە، ئەو وەڵامەی كە پێویستم پێیەتی بۆم بگەڕێنەوە ئەی بە بەزەییترین بە بەزەیی.
خودایە؛ ئەو دەرگایەی لەسەرمان داخراوە، بە گەورەیی حەزرەتی موحەممەد (دخ) بۆمان بكەرەوە .. خودایە؛ سەڵەوات بدە لەسەر حەزرەتی موحەممەد (دخ)؛ سەڵەواتێک كە بەهۆیەوە دەرگای خۆشی و ئاسانبوونی پرسیارەكانمان بۆ بكرێتەوە و دەرگای ناخۆشی و زەحمەت بوونی پرسیارەكانمان دابخرێتەوە، تۆ پەروۆردگاری ئێمەی؛ پەروەردگارێكی چاک و پشتیوانێكی چاک.
دوعای كاتی كۆتاییهاتنی وەڵامدانەوەی پرسیارەكان: سوپاس بۆ ئەو خودایەی كە ڕێنووێنی كردین بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەكان، چونكە ئەگەر زاتی الله نەبووایە نەماندەتوانی وەڵامی پرسیارەكان بدەینەوە.
إرسال تعليق