خوێندنەوەی سوڕەتی فاتیحە 7 جار لە بەیانیان و ئێوارانی هەموو ڕۆژێک، چارەسەرییە بۆ زۆر لە نەخۆشییەکان و دوورخستنەوەی ناخۆشی و ناڕەحەتییەکان، چونکە ئەو سوڕەتە یەکێکە لە گەورەترین سوڕەتەکانی قوڕئانی پیرۆز، باشترین بەڵگەش ئەوەیە کە نوێژەکانمان بەبێ ئەو سوڕەتە دروست نابن، ئەو سوڕەتەی بە دایکی سوڕەتەکان و دایکی شیفاکان ناسراوە.
پێغەمبەری خۆشەویستیش (دخ) باسی گەورەیی ئەو سوڕەتەمان بۆ دەکات و دەفەرمووێت: نە لە تەوڕات؛ نە لە ئینجیل؛ نە لە زەبور؛ نە لە قوڕئان؛ سوڕەتێک دانەبەزیووە وەک سوڕەتی فاتیحە، ئەو سوڕەتە حەوت ئایەتەی کە دووبارە دەکرێنەوە و، ئەو قوڕئانە گەورەیەیە کە بە من بەخشراوە.
زانایان دەڵێن: بەو تاقیکردنەوە و ئەزموونانەی بینراون، خوێندنەوەی سوڕەتی فاتیحە 7 جار لە بەیانیان و ئێوارانی هەموو ڕۆژێک، ئەنجامی باش دەبەخشێت بۆ شیفا و چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکان، تەنانەت مەرج نییە نەخۆش بیت تا بەهۆی خوێندنەوەی شیفات بۆ بێت، بەڵکو پێویستە هەموو کەسێک ڕۆژانە سوڕەتی فاتیحە 7 جار لە بەیانیان و ئێواران بە دەنگی بیستراو و بە وردبوونەەوە لە ماناکانی بخوێنێتەوە، بە بەردەوام بوونیش لەسەر ئەو خوێندنەوەیە کەسی خوێنەر بە دوور دەبێت لە نەخۆشییەکان و ناڕەحەتی و ناسۆرییەکانی ژیان، بەڵام بەو مەرجەش باوەڕت وا بێت کە ئەو سوڕەتە شیفادەرە و پارێزەرە.

إرسال تعليق