گروپە توندڕۆ و خوێنڕێژەکان، لە سەروویانەوە داعش و قاعیدە، کە کردەوە تیرۆریستییەکان ئەنجام دەدەن و خەڵکی بێگوناهـ دەکەنە ئامانج، لە بنچینەدا پشت بە فەتوای گومڕاکەر دەبەستن، وەک فەتوای "إبن عثیمین"ـی سعودی، کە کوشتنی ژن و منداڵی بە حەڵاڵ داناوە، بۆیە تیرۆرستان ئەو پیاوەیان کردووەتە مەرجەعی خۆیان لە کوشتنی خەڵکی مەدەنی و ژن و منداڵ.
ڕاگەیاندنەکانی خۆرئاوا ئەو جۆرە فەتوایانەیان کردووەتە بیانوو و پاساو بۆ بەهێزترکردنی ئیسلامۆفۆبیا وهاندانی ڕای گشتی خۆرئاوا بۆ دوژمنایەتیکردنی موسڵمانان.
دەقی فەتوای "إبن عثیمین" کە کوشتنی ژن و منداڵی بە حەڵاڵ داناوە:
جێگەی باسە، "إبن عثیمین" لە ساڵی ١٩٢٩ لە سعودیە لەدایکبووە و، هەر لەوێش لە ساڵی ٢٠٠١ـدا کۆچی دوایی کردووە، خاوەن فیکرەیەکی توند بووە، فەتواکانی ناکۆک و پێچەوان لەگەڵ بنچینەکانی قوڕئان و فەرموودە، لە ئێستاشدا شوێنکەوتووێکی زۆری هەیە لە هەموو جیهانی ئیسلامی، بە تایبەت سەلەفییەکان، تەنانەت خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان هەڵگری هەمان فیکرە و خاوەنی هەمان ئایدۆلۆژیایە، هەرچەندە "إبن عثیمین" لە ژیاندا نەماوە، بەڵام لە پاش خۆی فیتنەیەکی گەورەی جێهێشتووە بۆ موسڵمانان و هەموو مرۆڤایەتی.

ئەوەی دیارە، بۆمان هەیە ژن و منداڵ بکوژین، چونکە بەوە دەتوانین ورە و دڵی دوژمنان بشکێنین و ڕیسوایان بکەین، وە لەبەر گشتگیری ئەو ئایەتەی قوڕئانی پیرۆز، کە خوای گەورە تێیدا دەفەرمووێت: فَمَنِ اعْتَدَى عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَى عَلَيْكُمْ

إرسال تعليق