Ads (728x90)

ئاسانترین ڕێگە بۆ پووچەڵکردنەوەی بیری توندڕۆیی
شێخ ئەحمەد تەمیم، موفتی ئۆکڕانیا، دووپاتیکردەوە لەوەی کە ئاسانترین ڕێگە بۆ پووچەڵکردنەوەی بیری توندڕۆیی، جێبەجێکردنی وتەی پێغەمبەرە (دخ) کە دەفەرمووێت: "بەدەستهێنانی زانست و زانیاری فەڕزە لەسەر هەموو موسڵمانێک".

ناوبراو ڕوونیشیکردەوە، کە پابەندبوونمان بە بڵاوکردنەوەی زانستی ئایینی، فەڕزە لەسەر هەموو کەسێکی باڵقبوو، چ نێر بێت یان مێ، ئەوەش تاکە ڕێگەیە بۆ پاراستنی کۆمەڵگا موسڵمانەکان لە بیری توندڕۆیی.

تەمیم ئەوەشی وت، کە پێودانگی شەرعی، کە زانستە، بەرچاوڕوونییە بۆ موسڵمان تا حەق و ناحەق لە یەکتری جیا بکاتەوە و، ئەو شتانەش بزانێت کە نایانزانێت و ئاگاداری پێیان نییە.

موفتی ئۆکڕانیا داواشیکرد کە کار بکرێت بۆ بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعی لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگا موسڵمانەکان لە بیری توندڕۆیی، هەروەک داوای لە ڕاگەیاندنکاران کرد کە لەبارەی ئایین و دەستەواژە ئایینیەکان دەدوێن، پابەند بن بە پێودانگە شەرعییەکە، کە لەسەرەوە نیشانەمان کرد.

إرسال تعليق