Ads (728x90)

چۆن جیاوازی دەكەیت لە نێوان ئایفۆنی ئەسڵی و تەقلیدیدا؟
كاتێک بەرهەمێک سەركەوتن بەدەستدەهێنێت لە بازاڕەكانی جیهاندا، كۆمپانیاكانی دیكە دەستدەكەن بە دروستكردنی بەرهەمێكی تەواو هاوشێوە، بەڵام بەرهەمە تەقلیدییەكان هەموو ئەو تایبەتمەندییانەیان تێدا نابێت كە لە بەرهەمە ئەسڵییەكەدا هەیە.

ئینجا بەهۆی ئەوەی مۆبایلەكانی ئایفۆن؛ تازە و كۆنەكان؛ لە ئامێرە درەوشاوەكان دادەنرێن لە بازاڕەكانی جیهاندا، زۆربەی كۆمپانیاكان هەڵدەستن بە لاساییكردنەوەیان، وە بەرهەمە تەقلیدییەكە بە ڕێژەیەكی زۆر لە بازاڕەكاندا دەستدەكەوێت، بۆیە زۆر گرینگە جیاوازی بكەی لە نێوان بەرهەمە ئەسڵییەكانی ئایفۆن و جۆرە تەقلیدییەكانی.

گرینگترین جیاوازییەكانی نێوان ئایفۆنی ئەسڵی و ئایفۆنی تەقلید:

| پێش هەموو شت، ئایفۆنێک مەكڕە كە نرخەكەی هەرزان بێت، چونكە ئایفۆنی هەرزان بەڵگەیەكی ڕوونە لەسەر ئەوەی كە لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئەپڵ نییە.

| ئایفۆنی تەقلیدی تایبەتمەندیی پەنجەمۆری تێدا نییە كە لە دوگمەی سەرەكییدا هەیە.

| دوگمەی قوفڵدانی مۆبایل لە ئایفۆنە تەقلیدییەكە بە شێوەیەكی گەورە دیارە، بە پێچەوانەی ئەوەی لە ئایفۆنەكانی كۆمپانیای ئەپڵدا هەیە.

| لە ئایفۆنە تەقلیدییەكەدا كاتێک مۆبایلەكەت دادەگیرسێنی، تێبینی دەكەیت كە تایبەتمەندی دەستلێدان (لەمس)ـەكەی ناوازە نییە. تەقلیدییەكەدا

| ئایفۆنە تەقلیدییەكە بە سیستەمی ئەندڕۆید كار دەكات، بەڵام ئایقۆن و سیتینگەكەی وەكو ئایفۆنی ئەسڵییە.

| كامێرای ئایفۆنی تەقلیدیی دیققەیەكی ناوازەی نییە.

| ئایفۆنە تەقلیدییەكە هەمان ئەو خێراییەی نییە كە لە ئایفۆنە ئەسڵییەكەدا هەیە.

ماوەتەوە بڵێین کە لە ڕووكاری ئایفۆنە تەقلیدییەكەدا دەرناكەوێت كە لاساییكراوەتەوە، بەڵام بە شێوەیەكی ڕەها بەكارهێنانی ئایفۆنە تەقلیدییەكە چێژبەخش نییە، بە تایبەت لە خاوی سیستەمی كارپێكردن و تایبەتمەندی دەستلێدان (لەمس)ـەكەی .

إرسال تعليق