Ads (728x90)

ئایا کۆکردنەوەی نوێژەکان بەبێ سەفەر دروستە؟!
هەندێک لە موسڵمانان پرسیار دەکەن دەربارەی ئەوەی، ئایا کۆکردنەوەی نوێژەکان (الجمع) بەبێ سەفەر دروستە؟!، بە تایبەت ئەگەر کەسەکە نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو یان وەکو پێویست توانا و هێزی نەبوو.

لێرەدا ئەو فەرموودەیەی ئیبن عەبباس (خوا لێی ڕازی بێت) دەکەینە بەڵگە بۆ دروستی ئەوە، کە پێغەمبەری ئازیز (دروودی خوای لەسەربێت) کۆکردنەوەی (الجمع)ـی نوێژی نیوەڕۆ و عەسر و هەروەها نوێژی مەغریب و عیشای بە دروست داناوە بەبێ ئەوەی نوێژخوێنەکە لە سەفەردا بێت، چونکە پێغەرمبەرمان (دروودی خوای لەسەربێت) ئاسانکاری بۆ ئۆممەتەکەی دەویست.

بۆیە لەو سۆنگەیەوە دەڵێین: ئەگەر لە کاتی ئەنجامدانی نوێژی نیوەڕۆ زانیت بۆت ڕێک ناکەوێت نوێژی عەسر ئەنجام بدەیت، دەتوانی هەردوو نوێژی نیوەڕۆ و عەسر کۆ بکەیەوە بە کۆکردنەوەی پێشخستن (جمع التقدیم)، بەڵام بەبێ کورتکردنەوە (قصر)، ئەوەش ئاسانکارییەکە زانایانی ئیسلام باسیان کردووە، بەڵام نابێت بیکەیتە عادەت لە ژیانی خۆتدا.

ئەگەریش گومانت بۆ دروستبوو کە لە کاتی ئەنجامدانی نوێژی نیوەڕۆ هەردوو نوێژەکە بکەی و ناتوانی نوێژی عەسر لە کاتی خۆی  ئەنجام بدەیت، دەتوانی هەردوو نوێژی نیوەڕۆ و عەسر کۆ بکەیەوە بە کۆکردنەوەی پێشخستن (جمع التقدیم)، هەمان شت بۆ نوێژی مەغریب و عیشاش دەبێت.

خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق