Ads (728x90)

زانیووتە لە دوای بەرەبەیانی ڕۆژانی هەینی چی ڕوودەدات؟
دەزانی لە ڕۆژانی هەینیدا لە دوای بەرەبەیان چ شتێک ڕوودەدات؟!، ڕووداوێکە کە پێویستە هەموو موسڵمانێک هەڵوێستەی جیددی لەسەر بکات و بیکاتە پەندێک بۆ بەخۆداچوونەوەیەکی هەمەلایەنەی لە ژیانی دونیایی خۆی.

لە دوای بەرەبەیانی ڕۆژانی هەینی هەموو گیانەوەرەکان لەسەر ڕووی زەوی خۆیان ئامادە دەکەن، لە بەرەبەیانێکی زووەوە تا وادەی خۆرهەڵاتن بێدەنگ دەبن و گوێ ڕادەگرن، گوێ لە چی ڕادەگرن؟!، گوێ ڕادەگرن بۆ فریشتەی فووکردن لە کەڕەنادا لە کاتی ھاتنی قیامەت و زیندبوونەوەی دروستکراواندا، چونکە خوای گەورە سروشتی ئەوانی وا خەڵق کردووە کە دەزانن لە ڕۆژی هەینیدا لە دوای بەرەبەیان قیامەت دێت و دونیا تێکدەچێت.

بۆیە هەموو گیانەوەرەکان خۆیان ئامادە دەکەن، تەنیا مرۆڤ نەبێت!، بەداخەوە بەس مرۆڤەکان خۆیان بۆ ئەو وادە حەتمیە ئامادە ناکەن، تەنانەت بەشێکی زۆریشیان لەو ڕۆژە پیرۆزەدا هەر نوێژی بەیانی ناکەن چ جای خۆیان بۆ ئەو پێشهات و ڕووداوە ئامادە بکەن؟!، تەنانەت سەرەتای ئەو ڕۆژە موبارەکە بە زیکر و دوعا و وتەی باش دەست پێناکەن و باکیان نییە بە خۆئامادەکردن بۆ ئەو ڕووداوە ڕاستەقینەیە؟!.

إرسال تعليق