Ads (728x90)

بەپەلە | ئەنجامی تیروپشكی قۆناغی 16 ـی چامپیۆنزلیگ
كەمێک پێش ئێستا؛ ڕێوڕەسمی ڕاكێشانی تیروپشكی قۆناغی 16 ـی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ“ بەڕێوەچوو، كە چەند ڕووبەڕووبوونەوەیەكی قوڕسی لێكەوتەوە.

پڕۆسەی ڕاكێشانی تیروپشكەكە لە شاری “نیۆن“ـی سویسری بەڕێوەچوو، كە ژمارەیەک كەسایەتی وەرزشیی جیهانی و سەرۆک و ڕاهێنەر و نوێنەری یانەكان و چەند مێوانێکی دیکە ئامادەیبوون.

یارییەکانی چوونی قۆناغی 16 ـی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ“ لە بەرواری 16-17 / 2 / 2016 بەرێوە دەچن، یارییەکانی گەڕانەوەش لە بەرواری 8-9 / 3 / 2016 بەرێوە دەچن.

ئەنجامی تیروپشكی قۆناغی 16 ـی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ“:

| گێنتی بەلجیکی & فۆلفسبۆرگی ئەڵمانی

| ڕۆمای ئیتاڵی & ڕیال مەدریدی ئیسپانی

| پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی & چێلسی ئینگلیزی

| ئەرسناڵی ئینگلیزی & بەرشەلۆنەی ئیسپانی

| یۆڤانتۆسی ئیتاڵی & بایرن میونخی ئەڵمانی

| ئایندهۆڤنی هۆڵەندی & ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی

| بەنفیکای پورتوگالی & زینیتی سویسڕی

| دینامۆکیێڤی ئۆکڕانی & مانچستەر سیتی ئینگلیزی

إرسال تعليق