Ads (728x90)

چوار ڕێنمایی زۆر گرینگ بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووک
ڕۆژنامەی “هافنگتۆن پۆست“ـی بەڕیتانی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە؛ تێیدا 4 شتی دەستنیشانكردووە، كە دەبێت بەكارهێنەرانی فەیسبووک خۆیان لێ بپارێزن.

ڕۆژنامەكە دەڵێت؛ فەیسبووک پێگەیەكە بۆ پەیوەندی كۆمەڵایەتی، بۆیە ئامانجی سەرەكی لە بەكارهێنانی؛ بەردەوامیدانە بە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ دۆست و هاوڕێیان و كەسە نزیكەكان، چونكە هەر شتێكی دیكە بەدەر لەوە؛ ئەگەری ئەوەی هەیە لەلایەن هاوڕێكانتەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە ببێتەوە.

ئەوەی خوارەوە بریتییە لەو 4 شتەی؛ كە ڕۆژنامەكە وەكو ئامۆژگاری دەیخاتە بەردەم بەكارهێنەرانی فەیسبووک:

¨ لە ڕۆژانی پشوو كێشە دروست مەكە: فەیسبووک كۆمەڵگایەكی بچووكی ئەلیكتڕۆنییە، بۆیە لە كاتی بوونی بۆنە و پشووەكان خەڵک پیرۆزبایی یان ماتەمینی ئاڵوگۆڕ دەكەن، تۆش هەوڵ مەدە لەو وەختانەدا شتێک بڵاو بكەیەوە كە ببێتە هۆی دڵتەنگبوونیان، یان بە شێوەیەک لە شێوەكان ڕەخنە لەو بۆنە و پشووانە بگریت، بۆ نموونە كاتێک بۆنەی “ڕۆژی دایک“ دەبێت و تۆش حەز بەو ڕۆژە ناكەیت، پێویست ناكات ڕەخنە لەو كەسانە بگری كە ئاهەنگ دەگێڕن بەو بۆنەیەوە.

¨ مافیای پزیشكی: ئەگەر پزیشک نیت یان شارەزاییت نییە لە بوارە پزیشكییەكان، باس لە شتێک مەكە كە پەیوەندی بە تایبەتمەندی خۆتەوە نییە، چونكە كاروبارە پزیشكییەكان زۆر لەوە ئاڵۆزترن كە هەر كەسێک هات و شتێكی لەبارەوە بنووسێت یان ڕەخنە لە جۆرێک لە جۆرەكانی دەرمان یان نیشانەكانی بگرێت.

¨ خۆ بە گەورەزان و خاكگەرا: هەرگیز خۆت وا پیشان مەدە كە كەسێكی خۆ بە كەمزان و خاكگەرای، بەڵام لە هەمانكاتدا لاف و گەزاف بە هیچ شتێک لێمەدە كە هەتە، بۆ نموونە پۆستێک بڵاو مەكەوە كە پرسیار لە هاوڕێكانت بكەی: حەز دەكەی لە پشووی سەر ساڵ كاتەكانت لە گەشتێكی دەریاییدا بەسەر ببەی یان لە هەوارگەیەكی گەشتیاری لە شوێنێكی دیكەدا؟!.

¨ بێزاركەرترینیان: بە گوێرەی ڕۆژنامەی “هافنگتۆن پۆست“ـی بەڕیتانی، بێزاركەرترین بەكارهێنەرانی فەیسبووک ئەو كەسانەن كە پۆسێتكی كورت و بە نیوەچڵی لەسەر ڕووداوێک بڵاودەكەنەوە و بۆ خەڵكی جێدەهێڵن تا پرسیاری ڕوونكردنەوەی زیاتری لەسەر بكەن، بۆ نموونە پۆستێک بەو شێوەیە بڵاو بكەیتەوە: “باوەڕ ناكەم ئەو شتەم بەسەرهات .. بەڕاستی وانە و پەندم لێوەرگرت، یان بنووسی: “باشترین ڕۆژ، لەمەودوا ژیانم وەكو جاران نابێت.
   
بۆیە گەر تۆ دەتەوێت شتێک بۆ هاوڕێكانت پۆست بكەیت، یان دەبێت پۆستەكەت ڕوون و ڕاشكاوانە بێت، كە بێزاریان نەكەیت، یان هەر بڵاوی مەكەوە، چونكە پەیامێكی ئاماژەدار “بە تەنیا بەبێ ڕوونكردنەوە“ جێگەی پەسندكردن نابێت.

فەیسبووک بە تەنیا ڕووبەرێكی تاكەكەسی نییە، بەڵكو ڕووبەرێكە بۆ كارلێكەری، بەوەی هاوڕێكانت پۆستەكانت دەخوێننەوە و لەوانەشە بە لایک و كۆمێنتەكانیان لەگەڵت بەشدار بن، بۆیە دەبێت سوود لەو 4 ئامۆژگارییەی سەرەوە وەربگریت و بیانكەیتە خاڵی بەخۆداچوونەوە و خۆچاككردن بۆ لەمەودوای بەكارهێنانی فەیسبووک.

إرسال تعليق