Ads (728x90)

مەدەینەی پیرۆز؛ نازناوی “پایتەختی گەشتیاری ئیسلامی“ بۆ ساڵی 2017 بەدەستهێنا
بە گوێرەی بڕیارێكی ڕێكخراوی هەماهەنگی ئیسلامی؛ شاری مەدەینەی پیرۆزی وەک  “پایتەختی گەشتیاری ئیسلامی“ بۆ ساڵی 2017 دیاریكرا، شاری“كۆنیا“ـی توركیش وەک “پایتەختی گەشتیاری ئیسلامی“ بۆ ساڵی 2016 دیاریكرا.

هەڵبژاردنی شاری مەدینەی پیرۆز بۆ نازناوی “پایتەختی گەشتیاری ئیسلامی“ لەناو چەندین پایتەختی دیكەی وڵاتانی ئیسلامی بوو، كە ڕكابەری لە نێوانیادا هەبوو بۆ بردنەوەی نازناوەكە، بڕیارەكەش لە كۆتایی كارەكانی كۆبوونەوەی وەزیرانی گەشتیاری وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوی هەماهەنگی ئیسلامی دەرچوو، كە لە شاری “نیامی“ پایتەختی نێیجیریا بەڕێوەچوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا؛ وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوەكە داوای بەهێزتركردنی كەرتی گەشتیاری ئیسلامیان كرد، ئەوەش بە پەردەان بە هۆتێل و هەوارگە و خواردەمەنی و خواردنەوە حەڵاڵەكان و شوێنە گەشتیاریی و وەرزشییەكان، بە جۆرێک كە لەگەڵ “بنەماكانی شەریعەتی ئیسلام“ بگونجێن.

شیاوی وتنە كە هەریەک لە شارەكانی“تەبرێز و یەزدی ئێرانی، شاری تایبێنگی مالیزی، شاری سیلهتۆ باگرهاتی بەنگلادیشی ، شاری كۆنیای توركی“، ڕكابەریان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی “پایتەختی گەشتیاری ئیسلامی“.

ماوەتەوە بڵێین كە لە ساڵی 2013 ـشدا، مەدینەی پیرۆز نازناوی “پایتەختی ڕۆشنبیریی ئیسلامی“ بەدەستهێنا بوو، ئەو شارەی پێغەمبەری مرۆڤایەتی حەزرەتی موحەممەد  بە هیجرەت ڕووناكی كردەوە.

إرسال تعليق