Ads (728x90)

خزمەتگوزارییەكی نوێی فەیسبووك كە بۆ هەموو بەكارهێنەران گرینگە
ئەگەر تۆ یەكێكی لەوانەی بێزار دەبی بە نامەی كەسانی نامۆ و نەناسراو، كە لە بەشی”others”ـدا هەیە، ئەوا بۆ لەمەودوا كێشەكەت چارەسەر كرا، چونكە فەیسبووك تایبەتمەندییەكی نوێی خستووەتە كار كە ڕێگە بە هیچ یەكێک نادات هیچ نامەیەک بنێرێت.

تایبەتمەندییە تازەكە بریتییە لە “message request“ یان داواكردنی نامە، كاری ئەو تایبەتمەندییە نوێیەش هەمان تایبەتمەندی ناردنی داواكردنی هاوڕێیەتییە، كە یەكەمجار پێویستە لەسەر بەكارهێنەر بۆ بینینی نامەكە ڕازی بێت یان ڕەتی بكاتەوە.

بە ئەكتیڤبوونی ئەو خزمەتگوزارییە نوێیە، دەتوانی ڕێگە بگری لەو كەسانەی بەهۆی نامەكانی تر ”others” بێزارت دەكەن، كە ئەو نامانە لەلایەن كەسانێكەوە بۆت دێن كە نایانناسیت، ئەوەش بە ئاگادار كردنەوەت دەبێت بە بوونی مەسجێكی نوێ، كە وا دەكات بەكارهێنەر بتوانێت نامەكە بخوێنێتەوە بەبێ ئەوەی ئەو كەسەی ناردوویەتی بزانێت كە خوێنراوەتەوە.

إرسال تعليق