Ads (728x90)

لە لێكۆڵینەوەیەكی بەراوردكاریدا، زانكۆی “هارفارد“ ئامۆژگاری ئافرەتانی ئەمریکا دەكات چاو لە ژنانی موسڵمان بكەن
توێژینەوەیەكی نوێ؛ كە زانكۆی “هارفارد“ـی ئەمریكی ئەنجامیداوە، ئامۆژگاری ئافرەتان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات؛ كە لە خۆداپۆشین و ڕەوشتبەرزی و ئاكارە جوانەكان چاو لە ژنانی موسڵمان بكەن.

ئەوەش وەک ڕێگەچارەیەک بۆ نەهێشتنی هەڵوەشانەوەی بەها ڕەوشتییەكان و نەخۆشییە مەترسیدارەكان؛ كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و خۆرئاوا بەربڵاون.

لە لێكۆڵینەوەكەی زانكۆی “هارفارد“ـدا، “كە یەكێكە لە كۆنترین زانكۆكانی ئەمریكا“ و؛ لەبری كۆمەڵەیەكی تایبەتمەند بە نەخۆشییە مەترسیدارەكانی وابەست بە ڕەوشت هەڵساون بە ئەنجامدانی توێژینەوەكە؛ لە پێناو ئامادەكردنی لێكۆڵینەوەیەكی بەراوردكاری سەبارەت بە ڕادەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە سێكسییەكان لەنێوان ژنانی موسڵمان و ئافرەتانی خۆرئاوا؛ دەركەوتووە كە نەخۆشی ئایدز زیاتر لە مەترسییەک بۆ سەر كۆمەڵگاكانی ئیسلامی دروستناكات؛ ئەو کاتەی تاكێكی پەیوەست بە ڕێنماییەكانی ئایینی ئیسلام لە خێزانێكی یەک لەو كۆمەڵگایانە سەفەر بۆ دەرەوە دەكات، چونكە بە سەلامەتی و بەبێ تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی.

سەبارەت بە ناوەوەی كۆمەڵگایەكی ئیسلامیش؛ دەركەوتووە كە هەمووان لە دڵنیاییەكی تەواو دەژین لەبارەی دزەكردنی ئەو نەخۆشییە مەترسیدارانەوە، چونكە كۆمەڵگاكە لە سەقامگیرییەكی كۆمەڵایەتی و دووربوونی تەواو لە هەڵوەشانەوەی بەها ڕەوشتییەكان ژیان تێیدا دەگوزەرێت، هەروەكو ئافرەتی موسڵمان پابەند دەبێت بە ڕێنمایی و ئاكارە ئایینیەكان، ئیدی دەرفەتی ئەوەی نابێت لە دەرەوەی چوارچێوەی هاوسەرگیری مومارەسەی كرداری سێكسی بكات.

لێكۆڵینەوەكە ئەوەشی باسكردووە؛، كە ڕێژەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدز لە كۆمەڵگا ئیسلامییەكان لە 500 تووشبوو تێپەڕ ناكات، هیچ مەترسییەكیش لەسەر ئەو كۆمەڵگایانە نییە لە دزەكردنی ئەو نەخۆشییە مەترسیدارانە بۆ ناوەوەیان، چونكە تاكەكانی پابەندن بە ئایین و ئاكارە بەرز و جوانەكان، هەمان شتیش سەبارەت بە نەخۆشییە سێكسییەكان بەسەر ئەو كۆمەڵگایانەدا دەچەسپێت، چونكە توێژینەوە زانستییەكان سەلماندوویانە؛ كە نەخۆشییە سێكسییەكان ڕوو دەكەنە ئەو كۆمەڵگایانەی كە هیچ سنوورێک بۆ ئاكار و ئەخلاقە بەرزەكان نازانن.

إرسال تعليق