Ads (728x90)

بە چوار هەنگاو خێرایی مۆبایلەکەت زیاد بكە
زۆربەی مۆبایلە هۆشمەندەكان تووشی خاوی دەبن لە وەڵامدانەوەی فەرمانەكان، ئەوەیان بە شێوەیەكی گشتی، تەنانەت ئەگەر داتا و زانیاری زۆریشیان تێدا نەبێت تووشی سستی و خاوی دەبنەوە.

بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، دەتوانی بە جێبەجێكردنی چوار هەنگاو خێرایی مۆبایلەكەت زیاد بكەی و خۆشت لە خاوی كاركردنی مۆبایلەكەت بپارێزی.

تێبینی/ ئەو کردارە تایبەتە بەو مۆبایلانەی بە سیستەمی ئەندڕۆید کار دەکەن.

1- بڕۆ سەر settings، ئینجا abuot phone دابگرە.

2- لە abuild number ،abuild number دابگرە، بۆ حەوت جار لەسەریەکیش پەنجەت لەسەری دابگرە؛ بۆ ئەوەی ئۆپشنی گەشەپێدەر "developer options" ئەكتیڤ ببێت.

3- لە كاتی ئەكتیڤكردنی ئەو بژاردەیەدا، بگەڕێوە بۆ لیستی ئامادەكارییەكان.

4- لە لیستی ئامادەكارییەكانیش phone هەڵدەبژێریت، ئینجا Developer Options، ئینجا بژاردەی Windows Animation Scale، پاشان هەڵبژاردنی باری کوژاندنەوە Off.

بە تەواوكردنی ئەو كردارە، هەست بە جیاوازییەكی زۆر دەكەیت لە كاركردنی فەرمانەكان.

إرسال تعليق