Ads (728x90)

ڕۆشناییەک بۆ سەر چەند لایەنێکی سەرنجڕاکێش لە ژیانی پێشەوا شافیعی
موحەممەدی کوڕی ئیدریس؛ ئیمامی شافیعی؛ ناوێکی زیندوو و ئامادەیە لە هزر و بیری موسڵمان، یەکێکە لەو پێشەوا ئایینیانەی؛ کە خاوەن پایە و پێگەیەکی ئێجگار گەورەیە، بە تەرزێک مرۆڤ شەرم دەکات بە وشە وەسفی بکات، ئەو لە سەروو وەسفکردنە بە وشە.

ئینجا بۆ ئەوەی نەوەی ئێستا بزانن چ کەڵە زانایەک بووە و؛ چۆن پەروەردە بووە و پێگەییووە؛ بە باشمانزانی لە چەند دێڕێکدا؛ تیشک بخەینە سەر چەند لایەنێکی سەرنجڕاکێش لە قۆناغەکانی ژیانی؛ بەو هیوایەی هەر یەکێک لای خۆیەوە بە دوای ڕۆشنایی زیاتر بگەڕێت تا ئاشنای مروارییە گرانبەهاکانی ئەو دەریایە بێت؛ کە ئیمامی مەزن دەریاوانێکی بێهاوتا بووە تێیدا.

¨ موحەممەدی کوڕی ئیدریس؛ ئیمامی شافیعی؛ لە ساڵی 150ـی کۆچی لە فەڵەستین لەدایکبووە.
¨ بە ڕەچەڵەک دەچێتەوە سەر بنەماڵەی پێغەمبەری خۆشەویست  .
¨  بە یەتیمی (بێباوک) ژیاوە.
¨ لە تەمەنی حەوت ساڵیدا تەواوی قوڕئانی پیرۆزی لەبەر کردووە.
¨ فەرموودەکانی پێغەمبەری ئازیزی  لەبەر کردووە.
¨ پێست و ئێسکی حوشتری بەکارهێناوە بۆ نووسین، چونکە هێندە دەستکورت و هەژار بووە؛ پارەی نەبووە کاغەز بکڕێت.
¨ دایکی ناردوویەتی بۆ ناو تیرەی (هذیل) لە دەشت؛ کە حەوت ساڵ لەلایان ماوەتەوە و فێری زمانیان بووە و شیعرەکانیانی لەبەر کردووە؛ تا بە زمانپاراوی گەڕاوەتەوە بۆ مەککەی پیرۆز.
¨ خاوەنی چەندان کتێب و دەستنووسی بێوێنەیە؛ کە بوونەتە سەرچاوە بۆ زانایانی ئیسلام، هەروەها دەستڕەنگین بووە لە بواری شیعر و ئەدەبدا؛ کە جێدەستی خۆی بە پیتی زێڕین نەخشاندووە لە پەیڤ و پەخشان و شیعری جوان و ناوازە و پڕ پەندە، دیوانێکی شیعری تایبەت بە خۆیشی هەیە.

إرسال تعليق