Ads (728x90)

موحەممەد؛ لە پێشەنگی ناوی تازە لەدایکبوواندایە لە ئیسڕائیل
بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتە فەرمییەکان؛ هەردوو ناوی "موحەممەد و نعوم" بە بەربڵاوترین ناو دەژمێردرێن لەناو منداڵە تازە لەدایکبوواندا لە ئیسڕائیل.

ڕۆژنامەی "هارتس"ـی ئیسڕائیلی لە ژمارەی دوێنێ دووشەممەدا؛ بە گواستنەوە لە فەرمانگەی ئاماری ناوەندی ئیسڕائیل؛ باس لەوە دەکات کە ناوی "موحەممەد" پلەی یەکەمی گرتووە لە ڕیزبەندی منداڵە تازە لەدایکبوواندا؛ کە 2650 منداڵی تازە بەو ناوە کراون.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی باسکردووە؛ کە ناوی "نعوم" لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەدا هاتووە؛ کە 2000 منداڵی تازە بەو ناوە کراون، ناوی "یوسف"ـیش لە پلەی سێیەمدا هاتووە؛ کە 1600 منداڵی تازە بەو ناوە کراون؛ کە 1350 لەو ژمارەیە جوولەکەن و 600 ـیشیان موسڵمانن.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "هارتس"؛ بەربڵاوترین ناوەکان لەناو منداڵە نێرینە تازە لەدایکبوواندا لە ئیسڕائیل؛ بریتین لە : {موحەممەد و یوسف و عومەر و ئادەم}، لەناو منداڵە مێیینە تازە لەدایکبوواندا لە ئیسڕائیل؛ بریتین لە : {مەریەم و جەنا و لیان و مەلاک و ئیلین و لین و نور}.

إرسال تعليق