Ads (728x90)

دەنگی بانگ ئافرەتێكی ئەڵمانی دێنێتە ناو بازنەی ئیسلام
ئافرەتێكی ئەڵمانی بەناوی “ئەنجیلیكا كلانسكی“، كە تەمەنی 45 ساڵە، لە شاری بۆڕسەی توركیا گوێبیستی دەنگی بانگ دەبێت، دەنگەكە زۆر كاری تێدەكات، بۆیە موسڵمانبوونی خۆی ڕادەگەیەنێت.

”ئەنجیلیكا كانسكی“ لەگەڵ هاوسەرە توركییەكەی لە شاری بۆڕسەی توركیا نیشتەجێ دەبێت، لەوێ كە لە بڵندگۆی مزگەوتەكان گوێبیستی دەنگی بانگ دەبێت، دەنگەكە زۆر كاری تێدەكات، بۆیە بڕیار دەدات ببێتە موسڵمان.

ناوبراو لەگەڵ هاوسەرەكەی “حاقان بوزییت“ دەچنە خانەی فەتوا لە شاری بۆڕسە، لەوێ بڕوانامەی موسڵمانبوون وەردەگرێت.

شایەنی وتنە كە “ئەنجیلیكا كلانسكی“ بڕیاریداوە بە یەكجاری لە شاری بۆڕسەی توركیا بمێنێتەوە و هەر لەوێش ئاهەنگێكی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای ئیسلام ساز بكات.

إرسال تعليق