Ads (728x90)

زیانەكانی ئاو خواردنەوە لە پاش یان لە کاتی نان خواردن
كۆمەڵێک پزیشک دووپات لەوە دەكەنەوە، كە خواردنەوەی شلەمەنییەكان لە پاش نان خواردن یان لە كاتی نان خواردن، وەک ئاو و چای،  پێدەچێت ببێتە هۆی زیانگەیاندنی گەورە بە كۆئەندامی هەرسكردن، بە تایبەتی گەدە.

وەک پزیشكەكان باسی دەكەن، زیانەکە لە ئەنجامی خواردنەوەی شلەمەنییەكان لە كاتی نان خواردن یان لە پاش نان خواردن پەیدا دەبێت، کە خۆی دەبینێتەوە لە خاوكردنەوەی كرداری هەرسكردن و مژین لە كۆئەندامی هەرسكردن.

شارەزایان دەڵێن: “لە كاتی ئاو خواردنەوە لە پێناو ئەوەی یارمەتی خواردن بدات لە جویندا، كرداری هەرسكردنی ئەو خواردنە خاو دەبێت، ئەوەش سەردەكێشێت بۆ زیانگەیاندن بە گەدە“.

پزیشكەكان دووپات لەوە دەكەنەوە، كە لەو كاتەی مرۆڤ دەستدەكات بە خواردن، گەدە شلەیەک دەردەدات كە بەسە بۆ هەرسكردنی خواردنەكە، بۆیە كاتێک مرۆڤ ڕاستەوخۆ لە دوای كۆتاییهاتنی نان خواردن ئاو دەخواتەوە، تەركیزی شلە دەردراوەكەی گەدە دادەبەزێت، ئەوەش دەبێتە هۆكاری خاوبوونەوەی كرداری هەرسكردن.

بە گوێرەی بۆچوونی پزیشكەكان، ئەوە دەبێتە هۆكاری دروستبوونی ترشان لە گەدە و هەروەها دروستكردنی حاڵەتی “با كردنی سک“، كە ئەوەش كاریگەری خراپ لەسەر ئارامی مرۆڤ و هەستكردنی بە تەندروستییەكی باش دروستدەكات.

إرسال تعليق