Ads (728x90)

بۆ جاری یەکەم لە مێژووی ئەمریکادا، موسڵمانان بوونە زۆرینە لە ئەنجوومەنی ویلایەتی میشیگان
بۆ جاری یەکەم لە مێژووی ئەمریکادا، ویلایەتی میشیگان ئەنجوومەنێکی زۆرینە موسڵمانی هەڵبژارد، لە دەمێکدا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و جیهان سەرقاڵن بە هەڵوێستی دوژمنکارانەی "دۆناڵد ترامپ"، کە هەوڵدەدات ببێتە بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا .

هەڵوێستەکەی قیناوییەکەی "دۆناڵد ترامپ" دژ بە موسڵمانان، کە نابێت ڕێگەیان پێبدرێت بێنە ناو خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کاردانەوەی بەرفراوانی لە سەرانسەری دونیادا دروستکردووە، تەنانەت کەسانی ناو پارتی کۆماری ئەمریکاش دژ بەو هەڵوێستەی وەستاونەتەوە.

جێگەی باسە، کە پاڵێوراوە موسڵمانەکان کۆنتڕۆڵی (دوو لەسەر سێی)ـی ئەنجوومەنی (ویلایەتی میشیگان)ـیان کرد، کە خاتوو "کارین مایۆفسکی"ـی بە ڕەچەڵەک پۆڵەندی سەرۆکایەتی دەکات.

إرسال تعليق